کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ 

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.د. محمد حسیب صدیق، جەختی لە کەمکردنەوەی ڕۆتینی کارگێڕی و بەرفراوانکردنی پرۆسەی بەدیجیتاڵکردنی سەرجەم مامەڵەکانی تۆمارکردن کردەوە و ڕاسپاردەی بە هەموو بەڕێوەبەرایەتی و لیژنە پەیوەندیدارەکان کرد، کە هەموو کارئاسانییەک بۆ خوێندکارانی تازەوەرگیراو و کەسوکاریان فەراهەم بکەن، تا مامەڵەکانیان لە کورتترین ماوەدا ڕایی بکرێن.

کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی باڵای وەرگرتنی خوێندکاران 

ڕۆژی سێشەممە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.د. محمد حسیب صدیق بە ئامادەبوونی  یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران(پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عەبدوڵڵا عەلی لەگەڵ لیژنەی باڵای وەرگرتنی خوێندکاران کۆبوویەوە.

سەرۆکی زانکۆ لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا پیرۆزبایی لە سەرجەم وەرگیراوانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦–٢٠٢٧ کرد و هیوای قۆناغێکی پڕ لە سەرکەوتن و دەستکەوتی زانستیی بۆ خواستن؛ پاشان تیشکی خستە سەر نەخشەڕێگەی زانکۆ بۆ پرۆسەی پێشوازیکردن و ڕایگەیاند:

"پێویستە گونجاوترین و ئاسانترین ڕێکار بۆ تەواوکردنی مامەڵەی خوێندکارانی تازەوەرگیراو بگیرێتەبەر، ئاسانکاریی تەواو بۆ خوێندکاران و کەسوکاریان فەراهەم بکرێت و لە ماوەیەکی کورتدا سەرجەم کاروبارەکانیان بەبێ دروستبوونی ئاستەنگ ڕایی بکرێن."

سەرکەوتنی ئەزموونی بەدیجیتاڵکردن و سیستەمی (MMS)

پ.د. محمد حسیب صدیق ئاماژەی بە دەستکەوتەکانی زانکۆ کرد لە پەیڕەوکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنیدا و گوتی:

"زانکۆی کۆیە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بە پشتبەستن بە سیستەمی ئەلیکترۆنیی خۆتۆمارکردن، بارگرانییەکی زۆری لەسەر شانی خوێندکاران و کەسوکاریان کەم کردووەتەوە و پرۆسەکەی خێراتر کردووە."

هاوکات دەستخۆشی لە ئامادەکاری و هەماهەنگیی تۆکمەی نێوان ئەندامانی لیژنەی باڵا و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان کرد، لەوانە: (تۆماری گشتی، بەشەناوخۆییەکان، ژمێریاری، کاروباری یاسایی، تەکنەلۆژیای زانیاری، دڵنیاییی جۆری، سەرچاوە مرۆییەکان و ڕاگەیاندنی زانکۆ).

Koya University President Directs Streamlined Registration and Full Digitalization for Newly Admitted StudentsKoya University President Directs Streamlined Registration and Full Digitalization for Newly Admitted StudentsKoya University President Directs Streamlined Registration and Full Digitalization for Newly Admitted StudentsKoya University President Directs Streamlined Registration and Full Digitalization for Newly Admitted StudentsKoya University President Directs Streamlined Registration and Full Digitalization for Newly Admitted StudentsKoya University President Directs Streamlined Registration and Full Digitalization for Newly Admitted Students

News Date
Image
Koya University President Directs Streamlined Registration and Full Digitalization for Newly Admitted Students
Description / Summary
نووسین و هەواڵ و بڵاوکردنەوە | محمد کریم سیدگوڵ
فۆتۆ | دڵشاد جمیل کاکەڕەش