کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ 

سەردانی مەیدانی و کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجوومەنی زانکۆ

لە میانەی سەردانێکی مەیدانیدا بۆ شاری کۆیە و هاوکات لەگەڵ یادی بیست و سێ ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی کۆیە لەسەر دەستی سەرۆک مام جەلال، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ کۆبووەوە؛ لە کۆبوونەوەکەدا، ڕەوشی زانستی، دەستکەوتە ئەکادیمییەکان و هەنگاوەکانی زانکۆ بەرەو بەجێگەیاندنی پڕۆژە ژینگەییەکان تاوتوێ کران.

وتار و لێدوانی سەرۆکی زانکۆی کۆیە

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، پ.د. محمد حسیب صدیق، سەرۆکی زانکۆی کۆیە، بە گەرمی بەخێرهاتنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی کرد و سوپاسی پشتیوانییە بەردەوامەکانی بۆ ئەو دامەزراوە زانستییە کرد. ناوبراو لە وتەیەکدا ئاماژەی بە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە (٢٠٢٣–٢٠٢٧) و پڕۆژەی «زانکۆی سەوز» کرد و گوتی: 

"ئێمە لە زانکۆی کۆیە بە پەرۆشەوە درێژە بەو پەیامە نیشتمانی و ڕۆشنگەرییە دەدەین کە سەرۆک مام جەلال بناغەکەی بۆ داناین. ئەمڕۆ بە پشتیوانیی جەنابتان و لە سایەی پلانی ستراتیژیمان، توانیمانە بەرهەمی توێژینەوەکان بە خزمەتی کۆمەڵگە ببەستینەوە، پڕۆژەکانی وزەی پاک جێبەجێ بکەین و کەمپەسی زانکۆ بکەینە نموونەیەکی باڵای زانکۆی سەوز و بەردەوام لەسەر ئاستی کوردستان و ناوچەکەدا."

ستایش و لێدوانی قوباد تاڵەبانی

لای خۆیەوە، قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە سەرۆکایەتی و ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە کرد بۆ ئەو وەرچەرخان و پێشکەوتنە بەرچاوانەی لە گشت بوارەکاندا بەدی هاتوون. جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند:

 "جێگەی شانازییە کاتێک دەبینین زانکۆی کۆیە لە ناوەندێکی فێرکاریی کلاسیکییەوە گۆڕاوە بۆ پێشەنگێکی مۆدێرن لە هۆشیاریی ژینگەیی، داهێنانی ئەکادیمی و پێشەنگکاریی گەنجان. ئەم وەرچەرخانە ژینگەیییە و پابەندبوونە بە مۆدێلی زانکۆی سەوز، سەلمێنەری ئەوەیە کە دیدگای ڕابەر و دامەزرێنەری ئەم زانکۆیە، سەرۆک مام جەلال، لە دەستێکی ئەمیندایە و زانکۆی کۆیە مۆدێلێکی نموونەیییە کە پێویستە سەرجەم ناوەندە ئەکادیمییەکانی تری کوردستان چاوی لێ بکەن."

مۆدێلی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا

لە کۆتایی وتەکانیدا، قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵەکانی زانکۆی کۆیە بۆ کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن، دابینکردنی پاسی کارەبایی و بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە، تەنها دەستکەوتێکی نێوخۆیی نین، بەڵکو بەشدارییەکی کارای نیشتمانین لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستاندا، ئەوەش بە ئامانجی بنیاتنانی نەوەیەکی هۆشیار و کارامە بۆ ئایندە.

KRG Deputy Prime Minister Qubad Talabani on Koya University's Anniversary: Koya University Has Emerged as a Leader in Environmental Stewardship and Academic DevelopmentKRG Deputy Prime Minister Qubad Talabani on Koya University's Anniversary: Koya University Has Emerged as a Leader in Environmental Stewardship and Academic Development

KRG Deputy Prime Minister Qubad Talabani on Koya University's Anniversary: Koya University Has Emerged as a Leader in Environmental Stewardship and Academic DevelopmentKRG Deputy Prime Minister Qubad Talabani on Koya University's Anniversary: Koya University Has Emerged as a Leader in Environmental Stewardship and Academic Development

News Date
Image
KRG Deputy Prime Minister Qubad Talabani on Koya University's Anniversary: Koya University Has Emerged as a Leader in Environmental Stewardship and Academic Development
Description / Summary
نووسین و هەواڵ و بڵاوکردنەوە | محمد کریم سیدگوڵ
فۆتۆ | دڵشاد جمیل کاکەڕەش
فۆتۆ | کەریم قاسم صالح
ڤیدیۆگرافی | ئەندام ئەحمەد خالد