شاریا عبدالرحمن عبدالقادر، محمد تحسین لطیف و عەلی دڵشاد حسن سێ خوێندکاری بەشی ئەندازیاری دروستکردن و پیشەسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە، بە مەبەستی بەشداری کردن لە خۆلێکی میکانیکی لە وڵاتی ئەڵمانیادان.
خولەکە بەناونیشان " Application of Additive Manufacturing in Engineering"ـە ولەلایەن زانکۆی فرایبێرگ بۆ کانگا و تەکنەلۆژیا و بە هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کۆیە و پرۆژەی DAAD ی ئەڵمانییەوە بۆ ماوەی ١٢ رۆژ لە ٨ بۆ ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ ڕێکخراوە.
لە میانی خولەکەدا، کە بە مەشقی هاوینە هەژمار دەکرێت خوێندکارانمان ڕاهێنان و زانیاری ورد لەسەر تاقیگەو کارگەکانی درووستکردنی ئۆتۆمبێل وەردەگرن و بەشداری لە وانە و سیمیناری زانستی دەکەن.
لەم بارەیەوە خوێندکار محمد تحسین لطیف، لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ بەڕیوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە ئاماژەی بەوە کرد کە خولێکی چڕیان بۆ ئەنجام دراوە و ڕۆژانە لە کاتژمیر ٩ی بەیانییەوە تاکو ٥ی ئێوارە لە نێو هۆڵەکانی خوێندن و تاقیگەکاندان.
محمد تحسین، باسی لەوەش کرد کە جگە لە وانەکان زانکۆی فرایبێرگ بۆ کانگا و تەکنەلۆژیا بە مەبەستی ئاشناکردنی خویندکارەکان لەگەڵ کەش و کلتووری وڵاتەکە چەند چالاکییەکی تایبەتی وەکو گەشت بۆ مۆزەخانە و شوێنەوارە دێرینەکانیان بۆ ئەنجامداون.
پرۆژەی DAAD ی ئەڵمانی، ساڵانە مەشقی هاوینە بۆ خویندکاران دەکاتەوە و ئەمساڵ خوێندکاری حەوت زانکۆیان لە هەرێمی کوردستان بانگهێشت کردووە و زانکۆی کۆیە بە بەشداری کردنی سێ خوێندکار پشکی شێری بەرکەوتووە.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature. . There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED). Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+. KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021). Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia