ستافی بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلیزی گۆڕا و شوێنی سەنتەرەکە گواسترایەوە 

لەگەڵ دەستبەکار بوونی بەڕێز م. إبراهیم عبدالرحمن أحمد وەکو بەڕێوەبەری سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلیزی، بەڕێز م.ی. کارزان عثمان داود وەک بەرپرسی پەیڕەو و پڕۆگرامی سەنتەر دەست بەکاربوو.

هاوکات، ئێستا شوێنی سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلیزی بۆ نهۆمی دووەمی باڵەخانەی بەشی ئینگلیزیی فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان  گواستراوەتەوە.
سەنتەری بەهار لە ئێستادا لە ڕێگەی دروستکردنی هەژماری ئەلکترۆنی تایبەتەوە سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ دەستپێکردنی خولی حەوتەمی فێرکارین.
سەبارەت بە ناوتۆمارکردن لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) م. إبراهیم  گوتی:
" لە چەند هەفتەی داهاتوودا، دووبارە دەرگای خۆتۆمارکردن دەکرێتەوە، بەڵام ئەمجارە بۆ خوازیارانی دیاریکردنی ئاست (Placement Test)  دەبێت و بە هەمان شێوە لە ڕێگەی دروستکردنی هەژماری ئەلکترۆنی بۆ خوازیارانی نازناوی زانستی و خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانی خوێندنی باڵا بە ڕیزبەندی ناویان تۆماردەکەن." 
سەنتەری بەهار بە فەندی (پاڵپشتی دارایی) ڕێکخراوی (IREX)ی ئەمرێکی لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٦ دامەزرا؛ دەستەی دامەزرێنەری سەنتەری بەهار پێکهاتبوون لە بەڕێزان (د. حارث تورکی، د. حامد بدری عبدالسلام، م. إبراهیم عبدالرحمن أحمد، م. مەریوان ظاهر طاهر) کە بۆ ماوی ٦ هەفتە خولێکی چڕوپڕی وانەوتنەوەی زمانی ئینگلیزییان وەرگرت لە سەنتەری زمانی زانکۆی ئارکەنسا لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.  
سەنتەری بەهار، لە سەرەتای سالێ ٢٠١٧ بەردوام خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی کردۆتەوە بۆ دەیان کەس لە فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی لە ئاستە جیاوازەکاندا. پێش ئەوەی وەزارەتی خوێندنی مۆڵەت و متمانە بدات بە سەنتەرەکانی زمان بۆ کردنەوەی خولی تەواوکاری فێرکاری زمانی ئینگلیزی، سەنتەری بەهار خولی (١٢) هەفتە و (١٠) هەفتە و (٨) هەفتەیی بۆ فێرخوازەکانی کۆیە دەورەوبەری دەکردەوە.
هەروەها مانگی (٩)ی ٢٠٢٠ەوە لە لەگەڵ کردنەوەی یەکەم خولی فێرکاری لەسەنتەرەکانی زمانی ئینگلیزیی زانکۆ حکومەییەکانی هەرێمی کوردستان، سەنتەری بەهار  بەشداربووە لە پڕۆسەکە و هەمیشە خولی فێرکاری هەبووە بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا و نازناوی زانستی و خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا. بۆیە سەنتەرەکە تاکو ئێستا تەنها لە خولەکای فێرکاری (٦) خولی زمانی ئینگلیزی لە ئاستەکانی (Beginner, Elementary, & Pre-intermediate,  Intermediate) کردووەتەوە و زیاتر لە (٣٥٠) خوێندکار بروانامەیان وەرگرتووە.

Koya University, Behar English Language Center

Koya University, Behar English Language Center

Koya University, Behar English Language Center

Koya University, Behar English Language Center

News Date
Image
Behar English Language Center Moved to Another Building