ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د محمد حسیب صدیق، بەشدارییان لە رێوڕەسمی کردنەوەی هۆڵێک بەناوی خوالێخۆشبوو "د. اکرم هاشم طە" کرد.

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی هاوسەر و کوڕی خوالێخۆشبوو د. أکرم و ژمارەیەکی زۆر مامۆستای رەفیقی د. أکرم و خوێندکارەکانی لە سەنتەری جینات بەڕیوەچوو.

لە میانی ڕێوڕەسمەکەدا بەرێز سەرۆکی زانکۆ سەرەخۆشی لە زانکۆی کۆیە و خانەوادە و هاوڕێ و خوێندکارانی د. أکرم کرد و لە دەستدانی بە کۆستێکی گەورە بۆ زانکۆی کۆیە دانا.

د. محمد حسیب، باسی لە ڕۆڵ و کارەکانی د. أکرم بە درێژایی ساڵانی خزمەتی لە زانکۆی کۆیە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە کەسانی خۆنەویست و ئاست بەرزی زانستی وەکو د. أکرم بە ئەستەم دووبارە دەبێتەوە.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، دەستخۆشی لە ڕاگرایەتی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و سەرۆکایەتی بەشی فیزیا کرد بۆ کردنەوەی ئەو هۆڵە و ناونانی وەکو وەفایەک بەناو د. أکرم کرد و رایگەیاند ئەمە تەنها کارێکی بچووکە بەبەراوورد لەگەڵ خزمەت و هەوڵەکانی خوالیخۆشبوو لە بواری زانست و خوێندن لە زانکۆماندا.

دواتر سەرۆکی بەشی فیزیا، د. هاوبەش حەمەدەمین کریم ژیاننامەی خوالێخۆشبوو د. اکرم هاشم طە-ی خوێندەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە د. أکرم مامەڵەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی بۆ پرۆفیسۆر پێشکەش کردبوو بەڵام تەمەن رێگەی پێنەدا کەموکوڕییەکانی تەواو بکات بۆیە  داوای لە ئەنجوومەنی زانکۆ کرد کە نازناوی پڕۆفیسۆری فەخری پێ ببەخشرت.

پ.ی.د. أکرم هاشم طە، لە ساڵی ١٩٦٠ لە گەڕەکی قەڵای شاری کەرکووک لەدایکبووە. خویندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و پاشان ئامادەیی له‌ شاری كه‌ركوك ته‌واو كردووه‌. له‌ساڵی ١٩٨٢ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌ زانكۆی صلاح الدین كۆلیجی زانست به‌شی فیزیا به‌ده‌ستهێناوه‌. له‌ساڵی ١٩٩٢  بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌ ووڵاتی ئوردون له‌زانكۆی یه‌رموك له‌به‌شی فیزیا له‌ پسپۆری فیزیای  دۆخی ڕه‌قی به‌ده‌ست هێناوه‌. له‌ساڵی ٢٠١٣ بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌زانكۆی به‌غداد له‌ كۆلیجی زانست به‌شی فیزیا له‌ زانستی فیزیای مادده‌ به‌ده‌ستهێنا. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بە نەخۆشی شێرپەنجە لە شاری کەرکووک گیانی لەدەستدا.

Koya University

Koya University

Koya University

 

 

 

News Date
Image
تکریما لعطائه تم افتتاح قاعة بأسم الراحل الدکتور أکرم طه في جامعة کویە