رۆژی سێشەممە ١١/١٠/ ٢٠٢٢، زانکۆی کۆیە بەبۆنەی نۆزدەهەمین ساڵڕۆژی دانانی بەردی بناغەیدا بەدەستهێنانی پاڵپشتیەکی دارایی (Grant)ی بەبڕی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار راگەیاند.
لە رێورەسمێکی تایبەتدا لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە و بە ئامادەبوونی نوێنەری بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. ئامانج عبد الله سعید، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر بەرپرسی حیزبی و حکوومی شاری کۆیە، و مامۆستای زانکۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتییەکی دارایی (Grant) لەلایەن ئەکادیمیای بەریتانییەوە بە هاوبەشی لە نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی ئەڵستەری بەریتانی راگەیەندرا.
لە دەستپێکی پڕۆژەکە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و خۆشحاڵی خۆی بە ڕاگەیاندنی ئەو دەستکەوتە گەورەیە لە ڕۆژی دانانی بەردی بناغەی زانکۆی کۆیە دەربڕی.
د. محمد حسیب صدیق، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم پاڵپشتیە داراییە لەلایەن دەزگای بریتیش ئەکادێمی بەریتانییەوە تەرخان کراوە و بڕەکەی نزیکەی (٩٤٥،٠٠٠) پاوەندی بەریتانیە کە دەکاتە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و گوتی:
ئەم پڕۆژەیە تەنیا بواری پەروەردە لە چوارچێوەی خوێندنی باڵا ناگرێتەوە بەڵکو ئامانج لێی درووستکردنی کاریگەرییە لەسەر کۆی پڕۆژەی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی پڕۆگرامی خوێندن.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، گوتیشی:
زانکۆی کۆیە لەڕێگای ئەم پڕۆژەیەوە دەبێتە ناوەندێکی توێژینەوە و پەرەپێدانی زۆر گرنگ لەسەر ئاستی عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
د. محمد حسیب صدیق، جەختی لەوە کردەوە کە هەر لەسەرەتای دەست بەکاربوونی و وەرگرتنی بەرپرسیارێتی پۆستی سەرۆکی زانکۆی کۆیەوە لەگەڵ هاوکارانی لیژنەی باڵای ئامادەکردنی ڕەشنووسی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەیان پێکهێناوە و گوتی:
ئەم پرۆژەیە سێ لە کۆڵەکەی سەرەکیی ڕەشنووسی پلانی ستراتیجی زانکۆمان لە خۆدەگرێت کە بریتین لە: خزمەتکردنی کومەڵگا، توێژینەوە و داهێنان و پەرەپێدانی تواناکان. بەدەست هێنانی پاڵپشتیی دارای و گرانت بە تایبەتی گرانتی نێودەوڵەتی یەکێکە لە ئامانجە گرنگەکانی زانکۆمان لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی زانکۆ.
د. محمد حسیب صدیق، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوەی زیاتر مایەی خۆشحاڵییە ئەوەیە کە ڕاگەیاندنی ئەم پاڵپشتیە داراییە ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ نۆزدەهەمین ساڵیادی دانانی بەردی بناغەی زانکۆی کۆیە لە لایەن هەڤاڵی خوالێخۆشبوو جەنابی مام جەلال ڕوحی شاد و گوتی:
پیرۆزبایەکی گەرم لەخۆمان و تەواوی کۆمەڵگای زانکۆمان لە مامۆستایان و کارمەندان و خوێندکارانی زانکۆمان دەکەم. پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم دانیشتوانی شاری زانست و رۆشنبیری شاری کۆیەی خۆشەویست بۆ ئەم دەستکەوتە مەزنە دەکەم.
دواتر نوێنەری بەڕێز وەزیری خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز د. ئامانج عبد الله سعید گوتارێکی پێشکەش کرد و لە میانی گوتارەکیەدا بەناوی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پیروزبایی لە زانکۆی کۆیە کرد و رایگەیاند کە جێگەی شانازییە بۆ ئەوان کە دەبینین زانکۆکانی کوردستان لەبواری پەرەپێدانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا هەنگاوی گرنگ دەنێن و گوتی:
بە تایبەتی زانکۆی کۆیە بەو مێژووە پڕشنگدارەی کە هەیەتی بە هەوڵی بەڕێزان سەرۆکایەتی زانکۆ و مامۆستایانی ئازیز و خوێندکارانی زیرەک و بەتوانا ئاستی ئەم زانکۆیە بەرەو ئاستێکی پێشکەوتوو لەڕووی زانستییەوە ببرێ و جێگەی خۆشحاڵییە کە دەبینین زانکۆی کۆیە لە زۆربەی ڕیزبەندییە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان هەمیشە لەڕیزی پێشەنگی زانکۆکانی کوردستان بووە.
د. ئامانج، ئاماژەی بەوە کرد کە بەشداری زانکۆی کۆیە بەشدارییەکی ڕەسەنە لە بەرهەمهێنانی مەعریفە و توێژینەوەی زانستی و بەشدارییەکانی بەرچاو و دیارە و گوتی:
ئێمە لە وەرزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەنگاوی کردەیمان ناوە لەڕاستای ڕیفۆرمی سیستەمی پەروەردە و فێرکردن و نموونەی ئەم ڕیفۆرمە لە بواری تواناسازییدا بەرچاوە و هاوکات ئێمە هەنگاومان ناوە بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی خوێندن و گرینگترین هەنگاوی وەزارەت لەم بوارەدا تێکەڵبوونە بە ناوچەی خوێندنی باڵای ئەورووپا لەڕێی جێبەجێکردنی بۆلۆنیا پڕۆسێس و ئێمە بەفەرمی چووینەتە ناوچەی خوێندنی باڵای ئەورووپا و ئەمەش داڕشتنەوەی چوارچێوەی ڕیفۆرمی خوێندنی باڵا لە وڵاتەکەمان و بەتایبەتی ڕێکخستنەوەی کریدیتەکانی خوێندن و چوراچێوەی نیشتمانی بڕوانامەکانی خوێندن هەروەها تێکەڵبوون بە کوالێتی و ستانداردەکانی ناوچەی خوێندنی ئەورووپا و ئێمە بەشانازییەوە توانیوومانە کار بکەین بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی زانکۆکانمان و پشتیوانیکردنی توێژەرانی وڵاتەکەمان لەڕێگای دەستەبەرکردنی پێویستییەکانی توێژینەوەی ڕەسەن."
هاوکات بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پ.ی.د حەیدەرلەشکری لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بە گرینگی بەدەستهێنانی ئەم پاڵپشتییە دارایە و بابەتی توێژینەوەکان و بەتایبەتی کاریگەرییەکانی لەسەر پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە وڵاتەکەدا کرد.
دواتر بەڕێز د. شێرکۆ کرمانج، کە بە هاوبەشی لەگەڵ پڕۆفێسۆر کێڵسی ئەم پاڵپشتییە داراییەیان بەدەستهێناوە لە گوتارەکەیدا باسی لە وردەکارییەکانی پرۆژەکە و بواری کارکردنی کرد و گوتی:
پڕۆژەکە دروستکردنی یەکەیەکی توێژینەوە بۆ شرۆڤەکردنی ئابووری سیاسی لە بواری پەروەردە لەو ناوچانەی کە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کەوتوونەتە ژێر کاریگەری شەڕ و پێکدادان کە ناوەندەکەی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە دەبێت.
د. شێرکۆ، ئاماژەی بە ئەرکەکانی پڕۆژەکە و ئەو ناوەندەی کە لە زانکۆی کۆیە دەکرێتەوە کرد و گوتی:
ئەرکەکانی پڕۆژەکە بریتنی لە؛ بەڕێوەبردنی زنجیرەیەک وۆڕکشۆپی هەرێمیی لە زانکۆی کۆیە بۆ ماوەی سێ ساڵ. پێشکەشکردنی لانیکەم سێ پڕۆگرامی سێ ڕۆژەی وانەوتنەوە لەسەر تواناکان و پێویستییەکانی توێژینەوەی ئەکادیمی و زانستی. بەستنی چەندین سیمینار لەسەر پرسی پەروەردە لە دۆخی وڵاتانی ناو شەڕ و پێکدادان. بەڕێوەبردنی چەندین پڕۆگرامی تواناسازی بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکانی توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە. پێشکەشکردنی ئاسانکاریی بەو مامۆستا و توێژەرانەی زانکۆی کۆیە کە دەیانەوێت کاری هاوبەش لەگەڵ مامۆستا و توێژەرانی زانکۆی ئەڵستەر ئەنجام بدەن. بەیەکەوەبەستنی زانکۆی کۆیە لەگەڵ دوو یەکەی دیکەی توێژینەوە لە هەمان بوار، شرۆڤەی ئابووری سیاسی لە پەروەردە، کە لەلایەن زانکۆی ئەڵستەر بەڕێوەدەبرێن یەکێکیان لە ئاسیای ناوەڕاست و ئەوی دیکەیان لە ئەفریقایە.
د. شیرکۆ کرمانج، ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم پڕۆژەیە تەنیا بواری پەروەردە ناگرێتەوە لە چوارچێوەی خوێندنی باڵادا و گوتی:
ئامانجی ئەم پڕۆژەیە دانانی کاریگەریە لەسەر کۆی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی پرۆگرامی خوێندن و لەم ڕێگایەوە زانکۆی کۆیە دەبێتە ناوەندێکی توێژینەوە و پەرەپێدانی زۆر گرینگ لەسەر ئاستی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
لە کۆتاییدا پڕۆفێسۆر کێڵیسی لەچەند وتەیەکدا خۆشحاڵی و سوپاسی خۆی بۆ کاری هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی کۆیە لەو بوارەدا دەربڕی.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature. . There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED). Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+. KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021). Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia