News & Events

News & Events of Koya University.

21 ڕەشەمێ, 2024

بەشی زمانی کوردیی زانکۆی کۆیە ڕۆژی جیهانیی "زمانی دایک"ی بەرز ڕاگرت

بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بە بەڕێوەبردنی وۆرکشۆپێک ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک واتە ٢١ی شوباتی زایینی بەرامبەر بە ٢ی ڕەشەمەی کوردی بەرز ڕاگرت. 

19 ڕەشەمێ, 2024

بەشی ئەندازیاریی شارستانی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە خولێکی ڕاهێنانی سێ ڕۆژەی بەڕێوەبرد

بەشی ئەندازیاریی شارستانی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە، هاوئاهەنگ لەگەڵ پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و کۆڵەکەی سەرەکیی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" خولێکی ڕاهێنانی سێ ڕۆژەی بۆ ژمارەیەک ئەندازیاری فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی شاری کۆیە کردەوە.

17 ڕەشەمێ, 2024

تێزی دکتۆرای "هەڵکەوت کمال خضر" لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

تێزی خوێندکاری دکتۆرا "هەڵکەوت کمال خضر" بەناونیشانی "اثر تدریب البلایومترک بالاوزان الاضافیة فی تطویر متغیرات التخطیط الکهربائی للعضلات و بعض العوامل الفسیولوجیة و البدنیة و المهاریة للاعبی کرة القدم – الناشئین" لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

15 ڕەشەمێ, 2024

تێزی دکتۆرای "ڕێبین ئازاد عمر" لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

تێزی خوێندکاری دکتۆرا "ڕێبین ئازاد عمر" لە بواری زانستی بایۆلۆجی بەناونیشانی "Effect of Ginkgo Biloba Leaves on some biochemical, immune physiological characteristics in normal and stressed broiler chickens" لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

13 ڕەشەمێ, 2024

وۆرکشۆپی "فریای نەوەکانتان بکەون، ئایندەمان لە مەترسیدایە" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

بەشی پەروەردە و دەروونزانیی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە لەژێر ڕۆشنایی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و کۆڵەکەی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" وۆرکشۆپی "فریای نەوەکانتان بکەون، ئایندەمان لە مەترسیدایە"ی لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

12 ڕەشەمێ, 2024

سەنتەری توێژینەوەی زانستی و تەندروستی وۆرکشۆپی"هەنگاوەکانی پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی" بەڕێوەبرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانستی، سەنتەری توێژینەوەی زانستی و تەندروستیی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپی "هەنگاوەکانی پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی" لە فاکەڵتیی زانستی و تەندروستی بەڕێوەبرد. 

08 ڕەشەمێ, 2024

ماستەرنامەی "هەرێم قاسم بایز" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

ماستەرنامەی خوێندکار "هەرێم قاسم بایز" لە بواری زمانی کوردی بەناونیشانی "شێواز لە پەخشانە وتارەکانی (ڕەهبەری سەید برایم)دا" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا. ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤، گفتوگۆی ماستەری خوێندکار "هەرێم قاسم بایز" لە بواری زمانی کوردی بەناونیشانی "شێواز لە پەخشانە وتارەکانی (ڕەهبەری سەید برایم)دا" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

30 ڕێبەندان, 2024

تێزی دکتۆرای "توانا جمال عبدالواحد" لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

تێزی دکتۆرای خوێندکار "توانا جمال عبدالواحد" لەبواری یاسا بەناونیشانی "تاثیر اصلاح السلطات العامة فی المکافحة الفساد الاداری-اقلیم کوردستان انموذجا- دراسة تحلیلیة مقارنة" لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

29 ڕێبەندان, 2024

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە توێژینەوەیەکی لە گۆڤاری " JAMA"ی خاوەن ئیمپاکت فاکتەری ١٣.٨ بڵاوکردەوە

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە توێژینەوەیەکی بەناونیشانی "Evaluation of Social Acknowledgement and Mental Health Among Kurdish Survivors of Genocide in 1988" لە گۆڤاری "JAMA Network Open" کە گۆڤارێکی بەپرێستیژ و خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری ١٣.٨ە بڵاوکردەوە.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES