News & Events

News & Events of Koya University.

11 ڕەزبەر, 2022

ڕەنگدانەوەی وۆرکشۆپی پێشگیریگرتن لە خۆکوژی لە ئاژانسەکانی هەواڵ، کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان و ماڵپەڕەکان

وۆرکشۆپی پێشگیریکردن لە خۆکوژی کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی پێشگیری لە خۆکوژی لە زانکۆی کۆیە بە ھاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی ئەژی بەڕێوەچوو، لەلایەن چەند کەناڵێکی ئاسمانی و ئاژانسی هەواڵی جیهانییوە رووماڵ کرا.

11 ڕەزبەر, 2022

لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک دەربارەی پێشگیریکردن لە خۆکوژی بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە زانکۆی کۆیە بە ھاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی ئەژی وۆڕکشۆپێک دەربارەی پێشگیریکردن لە خۆکوژی لە ڕۆژی جیهانیی پێشگیری لە خۆکوژی (١٠ی ئەیلوول) ئەنجامدا.

04 سەرماوەز, 2022

توێژەرێکی زانکۆی کۆیە دوو وتاری زانستی لەو دوو گۆڤاری نێودەوڵەتییدا بڵاوکردەوە

  توێژەرێکی زانکۆی کۆیە دوو وتاری زانستی سەبارەت بە دۆزینەوەیێکی نوێ ناسراو بە " ISIS Syndrome" لە دوو گۆڤاری نێودەوڵەتییدا بڵاوکردەوە. دەریا ڕۆستەم ئەحمەد، کە دەرچووی بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆجی، فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیەیە و لە ئێستادا وەکو ی.توێژەر (معید) لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە سەرۆکایەتی زانکۆ کار دەکات دوو وتاری زانستی خۆی دەربارەی " ISIS syndrome" لە دوو گۆڤاری نێودەوڵەتییدا بڵاوکردەوە.

23 خەرمانان, 2022

پلان و رێکارەکانی وەرگرتنی خوێندنی باڵا تاوتوێ کرا

بەرێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق ، بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.ی.د. حەیدەر لەشکری ، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە پ.د. سەفین جەلال ،ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر ، ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پ.ی.د. شوان عومەر خضر ، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش پ.ی.د. نەبەز عەبدوڵڵا و راگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی پ.ی.د. تەها جەلال سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە پلانی و ریکارەکانی وەرگرتنی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ کرد.

21 خەرمانان, 2022

شاندێک لە رێکخراوی Pinnacle Teaching Solutions ئەمریکی سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد

  رۆژی یەکشەمە، رێککەوتی ٢١ی ئابی ٢٠٢٢ شاندێک لە رێکخراوی (Pinnacle Teaching Solutions) ئەمریکی کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەری رێکخراوەکە لە عێراق، بەرێز تیم نۆسپل و خاتوو جێسیکا شایەر سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد.  

18 خەرمانان, 2022

سێ خوێندکاری زانکۆی کۆیە لە ئەڵمانیا بەشداری لە خۆلێکی زانستی دەکەن

  شاریا عبدالرحمن عبدالقادر، محمد تحسین لطیف و عەلی دڵشاد حسن سێ خوێندکاری بەشی ئەندازیاری دروستکردن و پیشەسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە، بە مەبەستی بەشداری کردن لە خۆلێکی میکانیکی لە وڵاتی ئەڵمانیادان.

18 خەرمانان, 2022

لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕیوەچوو

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە، گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی جوگرافیا (هاوڕێ پێشڕەو تۆفیق) بە ناونیشان: "شیکاری جوگرافی هەڵبەزودابەزی ئاوهەوایی و کاریگەری لەسەر دیاردەی وشکی لە قەزای دوکان - لێکۆڵینەوەیەک لە جوگرافیای ئاوهەوایی پراکتیکی" بەڕێوەچوو.

11 خەرمانان, 2022

بەڕێز جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەریمی کوردستان سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد

بەڕێز دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەریمی کوردستان و شاندی یاوەری کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان د. گریگ مێڵز بەڕێوەبەر لە رێکخراوی برێنتۆرس (Brenthurst Foundation) لە باشووری ئەفریقا و هێمن خسرەو سەرۆکی رێکخراوی مێرگ سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد.

27 گەلاوێژ, 2022

لیژنەی باڵای ئامادەکردنی ڕەشنووسی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا

لیژنەی باڵای ئامادەکردنی ڕەشنووسی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕیز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە هۆڵی ئەنجوومەنی زانکۆ ئەنجامدا و لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، بەڕیز سەرۆکی زانکۆ باسی لە گرنگیی ئامادەکردنی پلانی ستراتیژی بۆ زانکۆکان و زانکۆی کۆیە بە تایبەتی کرد و سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشا کە پلانی ستراتیژی چەند بابتێک لە خۆدەگرێت و لە زانکۆیەکەوە بۆ زانکۆیەکی دیکە جیاواز دەبێت بۆیە دەبێت پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بەپێی دۆخی ناوچەکە و سرووشت و کۆمەڵگەکەی بێت.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES