بەشی فیزیای فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی "بەکارهێنانی فیزیا لە ژیانی ڕۆژانەدا" لە هۆڵی سیمیناری سەنتەری توێژینەوەی زانستی و تەندروستی بەڕێوەبرد. 

ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ٢٧-٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی، پ.ی.د تەها جلال و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایانی فاکەڵتیی ناوبراو بەشی فیزیای زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی زانستی بەناونیشانی "بەکارهێنانی فیزیا لە ژیانی ڕۆژانەدا" لە هۆڵی سیمیناری سەنتەری توێژینەوەی زانستی و تەندروستی پێکهێنا. 

وۆرکشۆپەکە دوو پانێلی جیاوازی لەخۆیدەگرت کە توێژەران لە توێژینەوەکانیاندا هەوڵیان دەدا ڕێگا جۆراوجۆرەکانی بەکارهێنانەکانی زانستی فیزیا بخەنەڕوو. 

پانێلی یەکەم: 

توێژەر پ.ی.د محمد فایق محمد توێژینەوەی “ Nanotechnology and its applications in nowadays life”  پێشکەش کرد کە توێژەر باسێکی تێر و تەسەلی دەربارەی بەکارهێنانەکانی نانۆتەکنەلۆجیا وەک بەشێک لە زانستی فیزیا و کاریگەرییەکانی لە ژیانی ڕۆژانەدا خستەبەرباس. 

توێژەر د. هاوبەش حمدامین کریم سەرۆکی بەشی فیزیا توێژینەوەی " The Hidden hazards of radiation in microwave cooking”  پێشکەش کرد کە تێیدا باسی لە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی تیشکدان و بە تایبەتی لە ئامێرەکانی گەرمکەرەوەی مایکرۆوەیڤ کرد. 

توێژەر م.ی. شاڵاو زرار صدیق توێژینەوەی " A primary guide about solar panel design and installation “  پێشکەش کرد کە باسێک بوو سەبارەت بە دیزاین و چۆنییەتی خستنەکاری پانێلە هەتاوییەکانی تێدا ڕوونکرابووەوە. 

د. هاوبەش حمدامین کریم سەرۆکی بەشی فیزیا لەمیانەی بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپەکەدا ئاماژەی بەوەکرد ئامانجی ئەوان وەک بەشی فیزیا گرینگیدانی زیاترە بە خستنەڕووی بەکارهێنانەکانی زانستی فیزیا لە ژیانی ڕۆژانەدا و گوتی" زانستی فیزیا بە واتای ژیان دێت و ئێمە دەمانهەوێ جێبەجێکردنەکانی فیزیا لە ژیانی ڕۆژانەدا بناسێنین و هەروەها بەکارهێنانەکانی لە گشت زانستە ئەمڕۆییەکاندا بخەینەبەرباس" 

پانێلی دووەم: 

توێژەر د. خالید نامیق صدیق توێژینەوەی " Light microscope magnification, resolution and detection limit”ی پێشکەش کرد کە تێیدا باسی لە تواناییەکان و سنووردارییەکانی مایکرۆسکۆپی ڕووناکیی خستەبەرباس. 

توێژەر پ.ی.د ھەڵۆ دڵشاد عومەر توێژینەوەی "Flexible Solar Panel”ی پێشکەش کرد و باسەکە دەربارەی سۆلار پانێل بوو. 

توێژەر م.ی دەریا رسول احمد توێژینەوەی " Medical physics in our life”ی پێشکەش کرد کە باسێک بوو سەبارەت بە جێبەجێکردنەکانی  فیزیای پزیشکی لە ژیانی مرۆڤ. 

 کۆتایی هەر پانێلێک تایبەت بوو بە پرسیار و گفتوگۆی بەشداربووان و تویژەران.  

بڕوانامەی بەشداریکردن لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا بەسەر توێژەراندا دابەش کرا.

 

 

 

بەشی فیزیای زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد

بەشی فیزیای زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد

بەشی فیزیای زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد

بەشی فیزیای زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد

بەشی فیزیای زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد

News Date
Image
بەشی فیزیای زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد