بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "کاریگەری مەزھەبیی لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی کوردا" لە ھۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە ئەنجامدا.

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پ.ی.د حەیدەر لەشکری، پ.ی.د قارەمان نادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکاران بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "کاریگەری مەزھەبیی لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی کوردا" لە ھۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەھیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان سەرۆکی بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە، بەڕێز پ.ی.د ھۆشمەند عەلی وتارێکی بەم بۆنەیەوە پێشکەش کرد.

د. ھۆشمەند لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە گرینگی بەڕێوەچوونی ئەم وۆرکشۆپە کرد و گوتی:

 ئێمە لە بەشی مێژوو ئەمساڵ ھەوڵدەدەین بەردەوامی بە بەڕێوەبردنی چالاکی و وۆرکشۆپی جۆراوجۆر بدەین و لە داھاتووشدا وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی لەبواری مێژوودا بەڕێوەببەین یەکەمیان سەبارەت بە قەیرانی زانستە مرۆڤایەتییەکان و دووەمیان دەربارەی ئەنفالی کۆیە.

 

دواتر پەیامی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە لەلایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەڕێز پ.ی.د حەیدەر لەشکری پێشکەش کرا.

د.حەیدەر لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە گرینگی باسکردن لە بابەتی مەزھەب و کاریگەرییەکانی لە مێژووی کوردا کرد و لەدرێژەدا گوتی:

 تێگەیشتن لە کاریگەرییەکانی مەزھەب لەسەر ڕەوتی مێژووی کورد بۆ ئێمە گرینگە بە تایبەتی بۆ ناسینی ئێستامان و تێگەیشتن لەوەی ئێمە لە کوێی مێژووی خۆمانین

وۆرکشۆپەکە لە دوو پانێلی جیاواز پێکھاتبوو کە تێیدا باس و بابەتە پەیوەندییدارەکان بە کاریگەرییەکانی مەزھەب لە مێژووی کورد خرایە بەر باس و گفتوگۆ.

پانێلی یەکەم:

بەڕێوەبەری پانێل: م.سەعید مولود.

توێژەر م.ی ئاواز جمال ئەمین توێژینەوەی "ڕۆڵی زانایانی کوردی شافیعی لە بڵاوکردنەوەی مەزھەبی شافیعی لە کوردستاندا"ی پێشکەش کرد.

توێژەر پ.ی.د کامران محمد جلال توێژینەوەی "کاریگەری ململانێی ئایینی و مەزھەبییەکان لە کوردستان لە دوایین سەردەمە کۆنەکاندا"ی پئشکەش کرد.

توێژەر پ.ی.د کامران عزیز عبداللە توێژینەوەی "نەبوونی دەمارگرژیی مەزھەبی لە نێو کورددا (سەردەمی میرنشینەکان لە سەردەمی عەباسی بەنموونە)ی پێشکەش کرد.

پانێلی دووەم:

بەڕێوەبەری پانێل: م.ی کاوە تەیب.

توێژەر پ.ی. د ھیوا حامید توێژینەوەی "کاریگەری ململانێی عەلەوی و سوونەکان لەسەر بارودۆخی سیاسی کوردستان"ی پێشکەش کرد.

توێژەر پ.ی.د قارەمان نادر توێژینەوەی " ڕەھەندی مەزھەبی لە عەرەبکردنی کەرکووکدا"ی پێشکەش کرد.

توێژەر پ.ی.د اسماعیل عبدالرحمن توێژینەوەی " ئاڵنگاری ناسیۆنالیزم و مەزھەب لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان"ی پێشکەش کرد.

کۆتایی پانێلەکان تایبەت بوو بە پرسیار و گفتوگۆی بەشداربووان و توێژەران و دواتر بڕوانامە بەسەر توێژەراندا دابەش کرا.

 

 

 

 

بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد

بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد

بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد

بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد

News Date
Image
بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد