خوێندکارانی قۆناغی دووەم و چوارەمی بەشی فیزیای زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بۆ بەنداوی دوکان ئەنجامدا.

ڕۆژی چوارشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی دووەم و چوارەمی بەشی فیزیای فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەسەرپەرەشتیاری بەڕێزان م.ی. دەریا رسول احمد و م.ی. هەڵگورد قادر عثمان سەردانێکی زانستییان بۆ بەنداوی دوکان کرد.

ئامانج لە ئەنجامدانی سەردانە زانستییەکە چۆنیەتی دروستبوونی وزەی کارەبا لە ڕێگەی وزەی ئاوەوە، چۆنیەتی کارکردنی تۆرباینەکانی وێستگەکە و دواتر دروست بوونی وزەی کارەبا هەروەها ئاشنابوون بە  دروست بوونی وزەی کارەبا و چۆنیەتی گواستنەوەی ئەو وزەیە بۆ شارەکان و دابەشکردنی وبەکارهێنانی لەلایەن وێستگەکانی کارەبای شارەکان و لەو چوارچێوەیەدا خوێندکاران وەڵامی پرسیارەکانیان وەرگرتەوە.

بەشی فیزیا یەکێکە لە بەشەکانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە، ئەم بەشە خاوەنی ٢٣ ستافی ئەکادیمییە و ئامانجی ئەم بەشە پەروەردەکردنی خوێندکارانە بە کوڵیتییەکی بەرز و بەمجۆرە پێگەیاندنی فیزیازانانە بە بیرێکی ڕەخنەگرانە و هاوکات کاریگەریدانانی ئەرێنی لەسەر پرۆسەی توێژینەوە و پێشخستنی ئاستی، فیزیا زانستێکی بنەڕەتییە و کاریگەرە لەسەر بوارەکانی دیکەی زانست بۆ نموونە تەکنەلۆژیا بەمشێوەیە بەشی فیزیا ئامانجیەتی لە هەر دوو بواری فێرکردن و توێژینەوە بە چالاکی بەشداربێ.

 

 

 

 

خوێندکارانی قۆناغی دووەم و چوارەمی بەشی فیزیا سەردانێکی زانستییان کرد

 

خوێندکارانی قۆناغی دووەم و چوارەمی بەشی فیزیا سەردانێکی زانستییان کرد

خوێندکارانی قۆناغی دووەم و چوارەمی بەشی فیزیا سەردانێکی زانستییان کرد

News Date
Image
خوێندکارانی قۆناغی دووەم و چوارەمی بەشی فیزیا سەردانێکی زانستییان کرد