شاندێکی زانکۆی کۆیە بە مەبەسەتی پێشکەش کردنی پیرۆزبایی دامەزراندنی، سەردانی "دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی"یان کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی ٨ی ئاداری ٢٠٢٣ شاندێکی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئەندامبوونی هەریەک لە بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.ی.د. حەیدەر لەشکری، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. قارەمان نادر، ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکی د. دەوەن حەوێزی، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە م.ی. محمد کریم سیدگوڵ بە مەبەستی پێشکەش کرد پیرۆزبایی دامەزراندنی "دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی" لە شاری سلێمانی سەردانی دامەزراوەکەیان کرد.

لە میانی دیدارەکە کە بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی باڵیۆز دکتۆر محمد سابیر ئیسماعیل، بەڕێزان ئەندامانی دامەزراوەکە یوسف زۆزانی و کاک رەهبەر سەید برایم و کاک هەڵشۆ تاهیر وستافی کارگێڕی و پەیوەندییەکانی دامەزراوەکە بەڕێوەچوو، بەڕێز باڵیۆز د. محمد سابیر بە خێرهاتنی شاندەکەی زانکۆی کۆیەی کرد و خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکە دەربڕی.

باڵیۆز دکتۆر محمد سابیر، باسی لە روانگە و ئامانج و گرنگیی دامەزراندنی دامەزراوەکەی کرد و هەروەها پرۆژەکان و پلانەکانی دامەزراوەکەی خستەڕوو.

لەلای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پیرۆزبایی دامەزراندنی "دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی" کرد و جەختی لەسەر گرنگیی هەبوونی دامەزراوەیەکی لەو جۆرە بۆ پاراستن و هێشتنەوە و زیندووکردنەوەی ئەو زاتە مەزنە لە یادی نەوەکاندا.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، باسی لە ڕۆڵی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە دامەزراندنی زانکۆی کۆیە و پاڵپشتییە بەردەوامەکانی بۆ زانکۆی کۆیە کرد.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئامادەیی زانکۆی کۆیەی خستەڕوو بۆ هەماهەنگی لەگەڵ "دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی" لە هەموو بوارەکاندا و پێشنیاری ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بە ناوی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد.

دواتر هەریەک لە ئەندامانی شاندەکەی زانکۆی کۆیە پیرۆزبایی خۆیان پێشکەش کرد.

 

 

 

شاندێکی زانکۆی کۆیە سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یان کرد

شاندێکی زانکۆی کۆیە سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یان کرد

شاندێکی زانکۆی کۆیە سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یان کرد

شاندێکی زانکۆی کۆیە سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یان کرد

شاندێکی زانکۆی کۆیە سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یان کرد

News Date
Image
شاندێکی زانکۆی کۆیە سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یان کرد