ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ژینگەی عێراق بە سەرۆکایەتی بەڕێز بریکاری وەزیری ژینگە، د. کامەران عەلی حەسەن و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڕێز خاتوو کوردۆ عومەر کرد.

لە میانی سەردانەکەدا لە ژووری ئەنجوومەنی زانکۆ کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.ی.د. حەیدەر لەشکری، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. رۆستەم سەلام عەزیز، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر، ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی پ.ی.د. طه جلال و بەڕێزان پ.ی فەخری حمد الله مامۆستا لە بەشی ئەندازیارییی کیمیاوی، پ.ی.د. هەڵگورد سەرهەنگ مامۆستا لە بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆ د. هاوکار باپیر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆ م.ی. محمد کریم سیدگوڵ لەگەڵ شاندی میوان ئەنجامدرا.

‎لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و پوختەیەکی لەسەر زانکۆی کۆیە و پرۆژەکانی زانکۆی کۆیە و بەتایبەتی لە بابەتی ژینگەدا خستەڕوو.

‎بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، ئاماژەی بەوە کرد کە یەکێک لە کۆڵەگە سەرەکییەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە “زانکۆی سەوزە” کە چەندین پرۆژە و ئامانج لە خۆدەگرێت بۆ پاراستنی ژینگە و پشتبەستن بە وزەی نوێبووەو و زیادکردنی رووبەڕی سەوزایی ناو کەمپسی زانکۆ و  گوتی:

" ‎لە کۆڵەگەی زانکۆی سەوزدا چوار ئامانجی سەرەکیمان هەیە کە نزیکەی ١٢ ستراتیژی لە خۆدەگرێت بۆ جێبەجێکردنی کۆڵەگەکە و سەرجەمیان لە چوارچێوەی پاراستنی ژینگە و نەهێشتنی کاریگەرییە خراپەکانی سەر ژینگە دەبێننەوە. گرنگترینی ئەو ئامانجەش بەکارهێنانی وزەی نوێبووەوە بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو."

‎د. محمد حسیب، لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا باسی لەو کۆنفرانس و وۆرکشۆپانە کرد کە لە ماوەکانی رابردوودا زانکۆی کۆیە لەو بوارانەدا ئەنجامی داوە وجەختی لە سەر گرنگیی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لە نێوان توێژەرەکانی زانکۆی کۆیە و توێژەران زانکۆ و سەنتەرەکانی توێژینەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ژینگەی عێراق کردەوە.

لای خۆیەوە بەڕێز بریکاری وەزیری ژینگە، د. کامەران عەلی حەسەن خۆشحاڵی خۆی لە بەرامبەر سەردانی زانکۆی کۆیە دەربڕی و ئامادەیی خۆیان وەکو وەزارەت نیشاندا بۆ دۆزینەوەی رێگاکانی هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی کۆیە نیشاندا.

هاوکات، بەڕێز ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، خاتوو کوردۆ عومەر خۆشحاڵی خۆی بە هاوەڵی کردنی شاندی وەزارەتی ژینگەی عیراق بۆ زانکۆی کۆیە و خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی رێگاکانی هەماهەنگی بەجۆرێک سوود بۆ زانکۆی کۆیە و شاری کۆیە بگەێنێت.

خاتوو کوردۆ عومەر، ئاماژەی بەوەش کرد کە شاری کۆیە خاوەنی پێگە و هەڵکەوتەیەکی جوگرافی زۆر گرنگە لە رووی سوود وەرگرتن لە پرۆژەکانی ژینگە و جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆی کۆیە و دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ناوەند بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندی زانکۆی کۆیە و شاری کۆیە بێت.

دواتر، هەریەک لە پ.ی. فەخری حمد الله و پ.ی.د. هەڵگورد سەرهەنگ پووختەیەکی پرۆژەکانی خۆیان لە بوارەکانی ژینگە، وزەی بەردەوام و گازە ژەهراوییەکان بۆ شاندی میوان باس کرد.

لە بەرامبەردا، ئەندامانی شاندی وەزارەتی ژینگەی عێراق راوبۆچوون و سەرنجەکانی خۆیان لەسەر شێوازەکانی هەماهەنگی و ئالییەتییەکانی بەدەستهێنانی پاڵپشتی وەزارەتی ژینگەی عێراق و رێکخراوە پەیوەندیدارەکانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان خستەڕوو.

لە کۆتایی سەردانی شاندی میوان بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە قەڵعانی زانکۆی پێشکەشی بەڕێز بریکاری وەزیری ژینگە، د. کامەران عەلی حەسەن کرد.

 

 

 

 

 

شاندێکی وەزارەتی ژینگەی عێراق سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد

شاندێکی وەزارەتی ژینگەی عێراق سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد

شاندێکی وەزارەتی ژینگەی عێراق سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد

شاندێکی وەزارەتی ژینگەی عێراق سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد

شاندێکی وەزارەتی ژینگەی عێراق سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد

شاندێکی وەزارەتی ژینگەی عێراق سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد

News Date
Image
شاندێکی وەزارەتی ژینگەی عێراق سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد