بەشی زمانی ئینگلیزیی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "Language and Literature: Analytical Approaches " واتە "زمان و ئەدەبیات: ڕێبازە شیکارییەکان" بەڕێوەبرد.

ڕۆژی سێشەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د ڕێبوار جەبار و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ، بەشی زمانی ئینگلیزیی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی"Language and Literature: Analytical Approaches " لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەبرد.

ئەم وۆرکشۆپە بە ئامانجی ئاشناکردنی زیاتری خوێندکاران و مامۆستایانی بەشی زمانی ئینگلیزی لەگەڵ ڕێکارە شیکارییەکانی بواری زمان و ئەدەب ڕێکخرابوو تا لەم ڕێگەیەوە بە جەختکردن لەسەر شیکردنەوەی سیستماتیک و ڕەخنەگرانە بوار بۆ بە تواناکردنی فێرخوازان و خوێندکارانی زمانی ئینگلیزی بڕەخسێندرێ تاکوو بە بەکارهێنانی خوێندنەوە و نووسینی ڕەخنەگرانە توانایی شیکردنەوەی تێکست و نووسراوە ئاڵۆزەکانی بواری زمان و ئەدەبیات بەدەست بهێنن.

سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە وتەی بەخێرهاتن لەلایەن سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزیی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەڕێز م.ی هانا محمد سمایل دەستی پێکرد.

وۆرکشۆپەکە دوو پانێلی لە خۆدەگرت و پانێلی یەکەم ئەم بابەتانەی خوارەوەی تێدا پێشکەش کران:

" Approaching Literary Texts: the Linguistics-Literature Debate  " بابەتێک بوو سەبارەت بە شیکردنەوەی تێکستە ئەدەبییەکان لە ڕوانگەی زمانەوانی و ئەدەبییەوە لەلایەن بەڕێز پ.ی.د سەلام محەممەد ساڵح پێشکەش کرا.  

"Implicit Meaning in Poetry" بابەتێک بوو سەبارەت بە مانای مەجازی لە شێعردا لەلایەن بەڕێز د. ئیلهام مەجید قادر پێشکەش کرا.

" Translation as a Complex Communication Process: An Analysis of the Adequacy of Translation Models" بابەتێک بوو سەبارەت بە شێوازەکانی وەرگێڕان لەلایەن بەڕێز م. نەجات عومەر کەریم پێشکەش کرا.

پانێلی دووەم چەند بابەتێکی جیاوازی دیکەی لەخۆگرتبوو بەم شێوەیەی خوارەوە:

"Hermeneutics and Literary Theory" بابەتێک بوو سەبارەت بە زانستی شیکردنەوە واتە هێرمۆنیتیک و بیردۆزی ئەدەبی لەلایەن بەڕێز پ.ی.د حامید بەدری عەبدوولسەلام پێشکەش کرا.

"Analytical Approaches to Literature: Close Reading" بابەتێک بوو سەبارەت بە ڕێبازە شیکارییەکانی ئەدەبیات و خوێندنەوەی سنووردار لەلایەن بەڕێز د. سەفین نوعمان عارف پێشکەش کرا.

" "The Author is not Dead": Revisiting Biographical Criticisms بابەتێک بوو سەبارەت بە ڕەخنەگری بیۆگرافیک لەلایەن بەڕێز م.ی هانا محمد سمایل پێشکەش کرا.بواری پرسیار و وەڵام بۆ بەشداربووان لە کۆتایی پانێلێکدا ڕەخسێندرا کە گفتوگۆی نێوان پێشکەشکارانی بابەتەکان و بەشداربووان لەڕەوتی دەوڵەمەنترکردنی باس و بابەتەکاندا کاریگەر بوو و بڕگەیەکی تر بریتیی بوو لە بەخشینی بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر پێشکەشکارانی بابەتەکان.

 

 

 

 

 

 

 

وۆرکشۆپی " زمان و ئەدەبیات: ڕێبازە شیکارییەکان" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپی " زمان و ئەدەبیات: ڕێبازە شیکارییەکان" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپی " زمان و ئەدەبیات: ڕێبازە شیکارییەکان" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپی " زمان و ئەدەبیات: ڕێبازە شیکارییەکان" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

News Date
Image
وۆرکشۆپی " زمان و ئەدەبیات: ڕێبازە شیکارییەکان" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو