بەشی ئەندازیاریی دروستکردن و پیشەسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتیی بەناونیشانی " The Role of Manufacturing and Industrial Engineering in Defense Technology" سەبارەت بە ڕۆڵی ئەندازیاریی دروستکردن و ئەندازیاریی پیشەسازی لە تەکنۆلۆژیای بەرگری بەڕێوەبرد.

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ئایاری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاریی بەڕێز پ.ی.د گەلاوێژ بەکر باپیر و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ بەشی ئەندازیاریی دروستکردن و پیشەسازی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە سێمینارێکی نێونەتەوەیی بەناونیشانی "ڕۆڵی ئەندازیاری دروستکردن و ئەندازیاریی پیشەسازی لە تەکنۆلۆژیای بەرگری" لە هۆڵی سیمیناری فاکەڵتیی ئەندازیاریی بەڕێوەبرد.

سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە وتەی بەخێرهاتن لەلایەن ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری بەڕێز پ.ی.د گەلاوێژ بەکر باپیر دەستی پێکرد.

ئەم وۆرکشۆپە خاوەنی گرینگی تایبەت بە لەبەرچاوگرتنی بەجیهانیبوونی شەڕ و هێرشە تێرۆریستییەکان پێویستی پارێزراوبوونی بالیستیک و شەڕی دژی تێرۆر خوازیاری پەرەپێدانی بوارەکانی بەرگرییە بەجۆرێک بوارە جیاوازەکانی ئەندازیاریی و بەتایبەتی ئەندازیاریی دروستکردن و پیشەسازی لەم ڕاستایەدا دەتوان کاریگەر و شوێندانەر بن.

پانێلی یەکەمی وۆرکشۆپەکە تێیدا دوو بابەت پێشکەش کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

"لە پێنج ساڵی ڕابردوو چی ئەنجامدراوە لەلایەن بەشی ئەندازیاریی دروستکردن" بابەتێک بوو لەلایەن بەڕێز پ.ی.د پەیمان سوحبات ئەحمەد لە بەشی ئەندازیاریی دروستکردن و پیشەسازی زانکۆی کۆیە پێشکەش کرا.

"مۆدێلکردنی ژمارەیی و شیکاریی بۆ کاریگەریی بالیستی زرێپۆشی پێکهاتەی المینەیت بە بەکارهێنانی نەرمەکاڵای FEA Abaqus " بابەتێک بوو لەلایەن بەڕێز د. عومەر هاشم حەسوون لە زانکۆی تەکنۆلۆژیای بەغداد پێشکەش کرا.

پانێلی دووەم لەم بابەتانەی خوارەوە پێکهاتبوو:

" Ansys Autodyn و مۆدێلکردنی کاریگەر" بابەتێک بوو لەلایەن بەڕێز پ.د باسم محەممەد فازیل لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشکەش کرا.

"گرینگی تەکنەلۆژیای بەرگری زرێپۆشی جەستە" بابەتێک بوو لەلایەن بەڕێز د. فەواز عەباس تاهە لە زانکۆی عەجمانی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی(ئیماڕات) پێشکەش کرا.

بواری پرسیار و وەڵامی بەشداربوون و گەنگەشەی بابەتە زانستییەکان لە کۆتایی پانێلەکاندا ڕەخسێندرا و بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر پێشکەشکارانی بابەتەکان دابەش کرا.

لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپی "ڕۆڵی ئەندازیاریی دروستکردن و ئەندازیاریی پیشەسازی لە تەکنۆلۆژیای بەرگری" بەڕێوەچوو

News Date