بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش و یەکێتی تۆپی دەستی عێراق یادداشتنامەیەکی هەماهەنگییان واژووکرد.

ڕۆژی پێنجشەممە رێککەوتی ٤ی ئایاری ٢٠٢٣، شاندێکی یەکێتی تۆپی دەستی عێراق بە سەرۆکایەتی بەڕێز د.احمد ریاض طالب بە مەبەستی واژووکردنی یادداشتنامەیەکی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کۆیە و یەکێتییەکە و ئامادەبوونی لە رۆژی کۆتایی "خولی پلە سێی ناوبژیوانانی تۆپی دەست" کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بۆ ژمارەیەک فێرخوازی زانکۆی و شارەکە بەڕیوەچوو، سەردانی زانکۆی کۆیەیەان کرد.

لە میانی سەردانەکەدا بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش، پ.ی.د. نەبەز عبدالله  بە هاوەڵی سەرۆکی شاندی یەکێتی تۆپی دەستی عێراق، بەڕێز د.احمد ریاض طالب سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیەیان کرد و لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆ  پ.ی.د. محمد حسیب صدیق، پێشوازییان لێکرا.

لە میانی دانیشتنێکدا، بەڕیز سەرۆکی زانکۆ خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی میوان دەربڕی و جەختی لە گرنگیی درووستکردنی پردی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کۆیە/فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش و سەرجەم لایەنە ناوخۆیی و بیانییەکانی بواری وەرزش کردەوە.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، ئامادەیی زانکۆی کۆیەی بۆ میوانداریکردنی سەرجەم پاڵەوانێتییە وەرزشییەکان دەربڕی و دەستخۆشی لە هەوڵەکانی درووستکردنی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کۆیە و یەکێتی تۆپی دەستی عێراق کرد.

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی  یەکێتی تۆپی دەستی عێراق، بەڕێز د.احمد ریاض طالب، خۆشحاڵی خۆی بە ئامادەبوونی لە زانکۆی کۆیە و گەرمیی پێشوازی دەربڕی و سەرسامی خۆی بە شوێن و ژینگە و ستافی ئەکادیمیی زانکۆی کۆیە دەربڕی.

بەڕێز د. احمد. گرنگیی ئەنجامدانی ئەو یادداشتنامەی هەماهەنگییەی خستەڕوو و باسی لە تواناکانی زانکۆی کۆیە بۆ میواندارێتی پاڵەوانێتییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بە تایبەتی پاڵەوانێتییەکانی تۆپی دەستی خانمان.

دواتر، بەڕێز سەرکۆی زانکۆ  پ.ی.د. محمد حسیب صدیق سەرپەرشتی واژووکردنی یادداشتنامەکەی کرد کە بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش، پ.ی.د. نەبەز عبدالله بە نوێنەرایەتی زانکۆی کۆیە و بەڕێز د.احمد ریاض طالب لە بری یەكێتی تۆپی دەستی عیراق واژوویان کرد.\

هاوکات هەریەک لە بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان د. هاوکار باپیر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن م.ی. محمد سیدگوڵ ئامادەی ڕێوڕەسمی واژووکردنەکە بوون.

  1. بەشداریکردنی ستافی مامۆستایان لە خولەکانی ڕاهێنان و ناوبژیوانی گەشەپێدان.

  2. ڕێکخستنی فێستیڤاڵ و پاڵەوانێتی هاوبەش بۆ خوێندکارانی فاکەڵتی.

  3. ڕێکخستنی خولی ناوبژیوانی بۆ ئەکادیمیای ناوبژیوانان و چاودێرانی یەکێتی تۆپی دەستی عێراقی لە زانکۆی کۆیە و هەڵبژاردنی خوێندکار لەنێویاندا بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکانی ناوبژیوانی یەکێتی تۆپی دەستی عێراق.

  4. ڕێکخستنی خولی ڕاهێنان و وۆرک شۆپ بۆ ڕاهێنەران و هەڵبژاردنی ئەندامانی فاکەڵتی لە زانکۆی کۆیە و دانانی لە خولی ڕاهێنان و ڕاهێنانی تیمە نیشتمانییەکان.

  5. ئاڵوگۆڕی ئەندامانی لیژنەکانی ناوبژیوانی و ڕاهێنان بۆ پێشکەشکردنی وانە لە وۆرک شۆپ و خولی ڕاهێنان و ناوبژیوانی کە لەلایەن هەردوو لایەن لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق ئەنجام دەدرێن.

  6. ئاڵوگۆڕی پێشنیار و ئامۆژگاری لە بواری وەرزش و کەرەستەی تری جێی سەرنجبەشداربوو.

  7. بەشداریکردنی کادیرانی ڕاهێنان و ناوبژیوانی شارەزا لە مامۆستایانی زانکۆی کۆیە بۆ بەشداریکردن لەو چالاکیی و پاڵەوانێتیانەدا کە یەکێتی تۆپی دەستی عێراق بەشداری تێدا دەکات لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

  8. بەشداریکردنی ناوبژیوانانی باوەڕپێکراو لە یەکێتی تۆپی دەستی عێراق لە پاڵەوانێتی و چالاکییەکانی ناوبژیوانید.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زانکۆی کۆیە و یەکێتی تۆپی دەستی عێراق یادداشتنامەیەکی هەماهەنگییان واژوو کرد

زانکۆی کۆیە و یەکێتی تۆپی دەستی عێراق یادداشتنامەیەکی هەماهەنگییان واژوو کرد

زانکۆی کۆیە و یەکێتی تۆپی دەستی عێراق یادداشتنامەیەکی هەماهەنگییان واژوو کرد

زانکۆی کۆیە و یەکێتی تۆپی دەستی عێراق یادداشتنامەیەکی هەماهەنگییان واژوو کرد

زانکۆی کۆیە و یەکێتی تۆپی دەستی عێراق یادداشتنامەیەکی هەماهەنگییان واژوو کرد

News Date
Image
زانکۆی کۆیە و یەکێتی تۆپی دەستی عێراق یادداشتنامەیەکی هەماهەنگییان واژوو کرد