وۆرکشۆپێکی تایبەت بە پڕۆژەی توێژینەوەکانی خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی کلینکاڵ سایکۆلۆجیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ڕۆژی دووشەممە ٨ی ئایاری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران بەڕێز پ.ی.د قارەمان نادر شێخ بزێنی، ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بەڕێز پ.ی.د تەها جەلال، یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بەڕێز هاوکار جەعفەر، سەرۆکی بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆجی بەڕێز پ.ی.د جەبار ئەحمەد و سەرۆکی بەشی پەروەردە و دەروونزانی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د خالید ئیسماعیل و خوێندکارانی بەشی کلینکاڵ سایکۆلۆجیی و پەروەردە و دەروونزانی زانکۆی کۆیە، دووەمین وۆرکشۆپی پڕۆژەی توێژینەوەکانی خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی کلینکاڵ سایکۆلۆجی لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

 لە بڕگەی سەرەتای وۆرکشۆپەکە هەریەک لە ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بەڕێز پ.ی.د تەها جەلال، سەرۆکی بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆجی بەڕێز پ.ی.د جەبار ئەحمەد و سەرۆکی بەشی پەروەردە و دەروونزانی بەڕێز پ.ی.د خالید ئیسماعیل وتەی خۆیان پێشکەش کرد.

بەشێکی دیکەی وۆرکشۆپەکە تێیدا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران بەڕێز پ.ی.د قارەمان نادر شێخ بزێنی چەند وتەیێکی پێشکەش کرد و ناوبراو لە وتەکانیدا وێڕای دەستخۆشی کردن لە بەڕێوەبەرانی وۆرکشۆپەکە ئەم چالاکییەی بەرز نرخاندن و پێداگریی لەسەر پاڵپشتی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بۆ بەڕێوەبردنی چالاکیی لەمجۆرە و لەلایەن خوێندکارانەوە کرد.

وۆرکشۆپەکە بە ئامانجی گەنگەشە و گفتوگۆی نێوان خوێندکاران و لەڕاستای بردنەسەری هۆشیاری و زانیاریی چۆنیەتی توێژینەوەکانی خوێندکاران و ئامانج و شێوازە پەیڕەوکراوەکانی توێژینەوەکان بەڕێوەچوو و لە دوو پانێلدا خوێندکاران پڕۆژەکانی توێژینەوەکانی خۆیان پێشکەش کرد.

پانێلی یەکەم لەلایەن خوێندکار پەنا ئەبووبەکر بەڕێوەبردرا و ئەم توێژینەوەانەی تێدا پێشکەش کران:

خوێندکار ئیخلاس شاباز ئەحمەد توێژینەوەی "The relationship between Quality of life and Obsessive-compulsive Disorder " پێشکەش کرد.

خوێندکار یاد دانا خەلیل توێژینەوەی " Bullying Victimization: the role of adverse Childhood Experiences and self-Esteem among high School Students " پێشکەش کرد.

خوێندکار سەلوا نوورەدین عومەر توێژینەوەی "Religiosity and faith maturity among college  students of private and public universities " پێشکەش کرد.

خوێندکار ڕەحیما بایز عوسمان توێژینەوەی " Domestic Violence and child Neglect among high school(correlational study) " پێشکەش کرد.

خوێندکار ئەحمەد خەسرۆ ساڵح توێژینەوەی " Meaning of life and psychological well-being among chronically ill patients" پێشکەش کرد.

خوێندکار پەنا ئەبووبەکر توێژینەوەی " The relationship between child hood maltreatment and resilience to offending maltreated Adults" پێشکەش کرد.

پانێلی دووەم لەلایەن خوێندکار ئیبراهیم عەبدووڵا سۆفی بەڕێوەبردرا و ئەم توێژینەوەانەی تێدا پێشکەش کران:

خوێندکار شیلان هەمزە سەعید توێژینەوەی "Attachment and post-Traumatic Stress Symptoms among patients with mental disorders " پێشکەش کرد.

خوێندکار هودا شوان عەبدولڕەحمان توێژینەوەی " The relationship between resilience and posttraumatic growth among survivors of violence among Koya University students " پێشکەش کرد.

خوێندکار شەیما عەبدولجەبار میکائیل توێژینەوەی " The post-traumatic stress disorder and coping mechanism and emergency medical staff in the Kurdistan region of Iraq " پێشکەش کرد.

خوێندکار لانە بەهجەت عەبدووڵا توێژینەوەی " The relationship between body image and borderline personality among faculty of science and health students in koya university " پێشکەش کرد.

خوێندکار ئیلاف خدر حەمە توێژینەوەی " The relationship between Sleep Quality and Personality traits among High School Students " پێشکەش کرد.

خوێندکار محەممەد عەوبدووڵا سۆفی توێژینەوەی " Relationship between problematic use of social media and sleep quality among adolescent  " پێشکەش کرد.

خوێندکار ئیبراهیم عەبدووڵا سۆفی توێژینەوەی " Spirituality and Quality of life among the elderly  " پێشکەش کرد.

کۆتایی وۆرکشۆپەکە تایبەت بوو بە دابەشکردنی خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر خوێندکارانی توێژەری قۆناغی چوارەمی بەشی کلینکاڵ سایکۆلۆجیی و بەمشێوەیە وۆرکشۆپەکە کۆتایی بەکارەکانی هێنا.

 

 

 

 

 

 

دووەمین وۆرکشۆپی توێژینەوەی خوێندکارانی قۆناغی چواری بەشی کلینکاڵ سایکۆلۆجی بەڕێوەچوو

دووەمین وۆرکشۆپی توێژینەوەی خوێندکارانی قۆناغی چواری بەشی کلینکاڵ سایکۆلۆجی بەڕێوەچوو

دووەمین وۆرکشۆپی توێژینەوەی خوێندکارانی قۆناغی چواری بەشی کلینکاڵ سایکۆلۆجی بەڕێوەچوو

دووەمین وۆرکشۆپی توێژینەوەی خوێندکارانی قۆناغی چواری بەشی کلینکاڵ سایکۆلۆجی بەڕێوەچوو

دووەمین وۆرکشۆپی توێژینەوەی خوێندکارانی قۆناغی چواری بەشی کلینکاڵ سایکۆلۆجی بەڕێوەچوو

دووەمین وۆرکشۆپی توێژینەوەی خوێندکارانی قۆناغی چواری بەشی کلینکاڵ سایکۆلۆجی بەڕێوەچوو

News Date
Image
دووەمین وۆرکشۆپی توێژینەوەی خوێندکارانی قۆناغی چواری بەشی کلینکاڵ سایکۆلۆجی بەڕێوەچوو