جل و بەرگی قۆناغە مێژووییە جیاوازەکانی کورد لە پەراوێزی چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە بۆ فیستیڤاڵی کۆیە لە زانکۆی کۆیە نمایش کران.

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣، دەستپێکی فێستیڤاڵی کۆیە کە بە سەرپەرشتی بەڕێز جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەنابی قوباد تاڵەبانی بەڕێوەدەچوو بە ئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خاتوو ژوان سابیر، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق، کۆنسۆڵی وڵاتانی بیانی، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە، کەسایەتییە کارگێڕی، حیزبی و کۆمەڵایەتییەکانی شاری کۆیە و میوانانی نێوخۆیی و بیانی لە چوارچێوەی فیستیڤاڵی کۆیەدا چەندین چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو.

چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە بریتیبوون لە؛ ماراسۆنی زانکۆی کۆیە، پێشانگای کاری خوێندکارانی هەرسێ فاکەڵتیی ئەندازیاری، زانست و تەندروستی و پەروەردە، یاریی کۆتایی خولی شەتڕەنج، یاریی کۆتایی خولی تێنسی سەرمێز، یاریی کۆتایی خولی فووتساڵی خوێندکاران و نمایشی جلوبەرگی کوردی لە قۆناغە مێژووییەکاندا. 

هاوکات  بەشی مێژووی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە لە پەراوێزی چالاکییەکاندا نمایشێکی تایبەتی جل و بەرگی کوردیی قۆناغە مێژووییە جیاوازەکانی بەڕێوەبرد و ئامانجی نمایشەکە ئاوڕدانەوەیەکی خێرا بوو لە کولتوور و کەلەپووری نەتەوەیی و کارکردن بۆ بوژاندنەوەی ئەو شوناسە لەڕێگای ناساندنی بە نەوەی تازە و ئاشناکردنی بە مێژوو و قۆناغە جیاوازەکانی نەتەوەکەی و خۆشەویستکردنی لەلای.

نمایشی جل و بەرگی قۆناغە مێژووییە جیاوازەکانی کورد لەلایەن بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە بەجۆرێک ڕێکخرابوو قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی کۆن، سەدەکانی نێوەڕاست و هاوچەرخ بگرێتەخۆی و هەروەها بەشێکی تری نمایشەکە تایبەت بوو بە جل و بەرگی دەستووری شاری کۆیە بۆ ساڵانی سەدەی بیستەمی ڕابردوو.

جل و بەرگ بەدرێژایی مێژوو ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە وەک پێویستییەکی ڕۆژانە و هاوکات وەک هێما و نیشاندەرێک بۆ پێگەی کۆمەڵایەتی و ناسنامەی کولتووری و ڕەوتی مۆد و دابەشکردنی جل و بەرگ بەگوێرەی زەمەنە مێژووییە جیاوازەکان ڕەنگدانەوەی داب و نەریت، بیروباوەڕ و بەهاکانی کۆمەڵگەیە و میللەتی کورد لە مێژوودا بە جل و بەرگی ناسراوەتەوە و پۆشاکی کوردی ڕەنگین و ئاڵاو واڵا بووە.

کورد لەگەڵ ئەوەی لە زەمەنە مێژووییە جیاوازەکان خاوەن جل و بەرگی تایبەتی خۆی بووە و هاوکات خاوەنداریی میلۆدی و تێکستی ئەدەبی و هونەری خۆی بووە هەربۆیە بەشی مێژوو لەگەڵ نمایشکردنی جل و بەرگی قۆناغە مێژووییە جیاوازەکان میلۆدی تایبەتی کوردی سەردەمە مێژووییە جیاوازەکانی لە پەراوێزی چالاکییەکەدا پەخشکرد یەک لەوان مێلۆدی خورییەکان بوو کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١٤٠٠ ساڵ پێش زایین و ئەم مێلۆدییە ناسراوە لە ئاستی جیهان و مێلۆدییەکی تری ڕەسەنی کوردی کە لەگەڵ جل و بەرگی قۆناغی مێژووی سەدەکانی نێوەڕاست پەخش کرا مێلۆدیی مۆسیقاری کورد زەریابی کوردیی ئەندەلووسی بوو و هاوکات بۆ زەمەنی مێژووی نوێی کوردستان کە لایەنی ئەدەب، هونەر و میوزیک لەژێر کاریگەری داستانی دڵداریی مەم زین بووە زیاتر مێلۆدی مەم و زین پەخشکرا و جل و بەرگی دەستووری شاری کۆیەش لەگەڵ گۆرانییەکی ڕەسەنی کوردی تایبەت بە شاری کۆیە بەناوی "لە مەیدانی بەهارا شارەکەی کۆ" لە شێعری حاجی قادری کۆیی و ئاوازدانان و کاری میوزیکی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە پەخشکرا.

جل و بەرگی قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی کورد لە زانکۆی کۆیە نمایش کرا

News Date
Image
جل و بەرگی قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی کورد لە زانکۆی کۆیە نمایش کرا