لە رێوڕەسمێکی شایستەدا لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بڕونامەی بەشداربوون بەخشرایە ٣٨ دەرچووی پرۆگرامی گەشەپێدانی کارسازیی کشتووکاڵی.

 ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی جێگری بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی WFP لە عێراق بەڕێز خاتوو ئیکڕام ئەلحوونی و سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندەکانی بەکارخستن لە هەرێمی کوردستان بەڕێز خاتوو کۆچەر ئازاد و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە و دەرچووانی پڕۆگرامی گەشەپێدانی کارسازیی کشتووکاڵی و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکاران و میوانانی نێوخۆیی لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە لە پەراوێزی مەڕاسیمێکی تایبەتدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە مامۆستایان و دەرچووانی پڕۆگرامی گەشەپێدانی کارسازیی کشتووکاڵی. 

پڕۆگرامی گەشەپێدانی کارسازیی کشتووکاڵی پڕۆگرامێکی هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی بەکارخستنی زانکۆی کۆیە لەگەڵ ڕێکخراوی پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی و بە پاڵپشتیی دارایی ئەو ڕێکخراوەیە بە بڕی ١١٤ ملیۆن دیناری عێراقی بوو، ئەم پڕۆگرامە بە ئامانجی پەرەپێدانی تواناییەکانی لاوانی قەزای کۆیە و لە بواری کارسازیی کشتووکاڵی لە ماوەی ڕابردوودا لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو. 

سەرەتای مەڕاسیمەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد. 

بڕگەی دواتر سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق وتاری خۆی بەبۆنەی کۆتایی هاتنی سەرکەوتووانەی پڕۆگرامی گەشەپێدانی کارسازیی کشتووکاڵی پێشکەش کرد.

سەرۆکی زانکۆ لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە گرینگی پڕۆگرامی گەشەپێدانی کارسازیی کشتووکاڵی و هاوکات بەنرخی پاڵپشتیی ڕێکخراوی پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی بۆ ئەم پڕۆگرامە لە زانکۆی کۆیە کرد و گوتی :

" ئەمڕۆ ئێمە نەک تەنها بۆ ئاهەنگگێڕان بۆ دەستکەوتەکانی ئێوە کۆدەبینەوە بەڵکو بۆ داننان بە پشتگیرییە بە نرخەکەی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی WFP لێرەین."

لە درێژەی وتارەکەیدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق ڕوو لە دەرچووانی پرۆگرامی گەشەپێدانی کارسازیی کشتووکاڵی گوتی:

" لە ڕێگەی ئەم پرۆگرامەوە دەرچووانمان ئەو زانیاری و ئامراز و ئەزموونی پراکتیکییان پێدراوە کە پێویستن بۆ سەرکەوتن لە کەرتی کارسازیی کشتووکاڵیدا. ئەوان ڕاهێنانی چریان ئەنجامداوە، بیرکردنەوەی پێشەنگی کاری خۆیان وردتر کردووەتەوە و ڕێبازی داهێنەرانەیان چاندووە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاڵنگارییانەی کە جووتیاران و کۆمەڵگای ئێمە ڕووبەڕووی دەبنەوە."

بڕگەی دواتر جێگری بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پڕۆگرامی جیهانی لە عێراق بەڕێز خاتوو ئیکڕام ئەلحوونی وتاری خۆی پێشکەش کرد و پاشان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەکارخستنیی زانکۆی کۆیە ئەندازیار د. ڕاستی عەلی وتاری پێشکەش کرد.

بڕگەی دواتر تایبەت بوو بەخشینی ڕێزلێنان لەلایەن سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە جێگری بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی لە عێراق بەڕێز خاتوو ئیکڕام ئەلحوونی و هەروەها هەر لەمیانەی ئەم بڕگەیەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە ئەندامانی تیمی بەڕێوەبەری پڕۆگرامی گەشەپێدانی کارسازیی کشتووکاڵی و مامۆستایان و ڕاهێنەرانی پرۆگرامەکە. 

دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن جێگری بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی بەڕێز خاتوو ئیکڕام ئەلحوونی بەسەر دەرچووانی پرۆگرامی گەشەپێدانی کارسازیی کشتووکاڵی کە ٣٨ کەس بوون دابەش کرا.

بڕگەی کۆتایی تایبەت بوو بە وتاری نوێنەری دەرچووانی پڕۆگرامی گەشەپێدانی کارسازیی کشتووکاڵی  کە لەلایەن بەڕێز خاتوو چرۆ سوار پێشکەش کرا.

- پڕۆگرامی گەشەپێدانی کارسازیی کشتووکاڵی 

ئەم پرۆگرامە دوابەدوای بەدەستهێنانی پالپشتیی دارایی ڕێکخراوی پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی لەلایەن زانکۆی کۆیە بۆ نزیک ٤٠ بەشداربووی لاوی قەزای کۆیە و بە مەبەستی ڕاهێنانیان لە بواری کارسازیی کشتووکاڵی بەڕێوەبردرا و لە ماوەی ٢٧ ڕۆژدا لە پەراوێزی ٨٠ کاتژمێر وانەگوتنەوەی پراکتیکی و تیۆری بەڕێوەچوو و تێیدا بەشداربووان لەگەڵ شێوازەکانی داڕشتنی پلانی کار ڕاهێنران کە لە ژمارەی بەشداربوو ٢٠ کەس پڕۆژەی تایبەتی خۆیان وەک کاری تایبەتی لەبواری کارسازیی کشتووکاڵی پێشکەش کرد و هەریەک لەم پڕۆژانە بەبڕی ٣،٦٧٥،٠٠٠ دیناری عێراقی پالپشت دەکرێن و زانکۆی کۆیە بۆ ماوەی ٧ مانگ بەردەوام دەبێ لە پێدانی ڕێنمایی و چاوەدێری پێویست بە خاوەنی پڕۆژەکان تاکوو پڕۆژەکانیان دەکەوێتە سەرپێ.

لە زانکۆی کۆیە بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە دەرچووانی پڕۆگرامی گەشەپێدانی کارسازیی کشتووکاڵی

News Date
Image
لە زانکۆی کۆیە بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە دەرچووانی پڕۆگرامی گەشەپێدانی کارسازیی کشتووکاڵی