زانکۆی کۆیە دەرگای پێشکەشکردنی بۆ ٢٣٧ کورسیی بەتاڵی دبلۆمی باڵا لە سەرجەم بەشەکان واڵا کردەوە.

زانکۆی کۆیە پێشکەشکردن بۆ ئەو کورسییانەی دبلۆمی باڵا کە لە پێشکەشکردنی گشتیدا بە بەتاڵی ماونەتەوە ڕادەگەێنیت.

بەپێی ڕێنمایی ژمارە (٩)ی وەزارەتی خوێندنی باڵا (وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕێنمایی ژمارە (٩)ى ساڵى (٢٠٢٣)ى تایبەت بە خوێندنی باڵا (دبلۆم، ماستەر، دکتۆرا) بڵاوکردەوە) ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت پێشکەشی خوێندنی دبلۆمی باڵا بکەن بەبێ ڕەچاوکردنی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوە دەتوانن داواکاری لەسەر ئەو کورسییە بەتاڵانە بکەن کە لە بەشەکاندا ماوەتەوە.

هاوکات پێشکەشکردن دوای پڕکردنەوەی فۆرمی هاوپێچکراو دەبێت و لە ئەگەری هەبوونی ژمارەیەکی زیاتر پێشکەشکار لە کورسییە بەتاڵەکان ئەوە کۆنمرەی بەکالۆریۆس و بڕوانامەی زمانی ئینگلیزی (ئەگەر هەبێت) یەکلاییکەرەوە دەبێت بۆ دیاریکرنی کەرسییەکان.

تێبینیی گرنگ:

١. ماوەی پێشکەشکردن لە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣وە دەستپێدەکات و ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ کۆتایی دێت.

٢. پێشکەشکردن لە بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا لە نهۆمی دووەمی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە دەبێت.

کورسییە بەتاڵەکانی زانکۆی کۆیە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

فاکەڵتی

ناوى به‌شی زانستی

كورسى بەتال

 
 

پەروەردە

مێژوو

١٣

 

زمانی ئینگلیزی

٢

 

کوردی

١٢

 

عەرەبی

٩

 

پەروەردە و دەروونزانی

١٤

 

پەروەردەی ئایینی

٢٠

 

جوگرافیا

١٧

 

ئەندازیاری

ئەندازیاری نەوت

٤

 

ئەندازیاری کیمیاوی

١٣

 

ئەندازیاری شارستانی

١٥

 

تەلارسازی

١٧

 

زانست و تەندروستی

کیمیا

١٠

 

فیزیا

١٢

 

بایۆلۆجی

٩

 

ماتماتیک

٨

 

مایکرۆ بایۆلۆجی

١٨

 

زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان

یاسا

٠

 

ئینگلیزی

٥

 

كارگيرى

١٤

 

ژميريارى

١٣

 

پەروەردەی وەرزشی

 

١٢

 

کۆی گشتی

٢٣٧

 
News Date
Image
زانکۆی کۆیە پێشکەشکردن بۆ کورسییە بەتاڵەکانی دبلۆمی باڵا ڕادەگەێنێت