شاندێکی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕێز پ.ی.د.محمد حسيب صديق سەردانێکی شەش ڕۆژە بۆ پارێزگاکانی بەغدا، نەجەف و بەسڕە ئەنجامدەدات.
لە میانی یەکەم ڕۆژی سەردانەکەدا شاندی زانکۆی کۆیە سەردانی زانکۆی تەکنەلۆجی - بەغدایان کرد و لەوێ لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆی تەکنەلۆجیا-بەغدا، أحمد محمد حسن الغبان بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی تەکنەلۆجیا-بەغدا پێشوازییان لێکرا.
بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆکان کرد و پێگە و مەکانەتی زانکۆی کۆیە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی خستەڕوو.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی تەکنەلۆجیا، پ.د.أحمد محمد حسن الغبان بەخێرهاتنی شاندیزانکۆی کۆیەی کرد و خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەیان دەربڕی.
د.أحمد محمد حسن الغبان، باسی لە ڕۆڵی ئەو جۆرە هەماهەنگی و یادداشتنامانە لە پێشخستنی زانکۆکان و کردنەوەی ئاسۆی بەدەستهێنانی پلەی بەرزی ئەکادیمی لەسەر کرد.
یادداشتنامەکەی نێوان زانکۆی کۆیە وزانکۆی تەکنەلۆجیا-بەغدا، هەماهەنگی ئەکادیمی، زانستی، ئەنجامدانی کۆنفرانس و وۆرکشۆپ، گۆڕینەوەی خوێندکار، کردنەوەی خولی راهێنان و میوانداریکردنی مامۆستا و خوێندکار لەخۆدەگرێت.
جێگەی باسە شاندەکەی زانکۆی کۆیە پێکهاتووە لە هەریەک لە بەڕێزان ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر، ڕاگەری فاکەڵتیی پزیشکی د. دەوەن جەمال حەوێزی، بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر. د. احمد مازن و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ.