شاندێکی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕێز پ.ی.د. محمد حسیب صدیق سەردانێکی شەش ڕۆژە بۆ پارێزگاکانی بەغدا، نەجەف و بەسڕە ئەنجامدەدات.
شاندی زانکۆی کۆیە لە میانی دووەم ڕۆژی سەردانەکەیاندا، لە زانکۆی بەغدا بەشدارییان لە ئاهەنگی تایبەت بە ڕیزبەندی زانکۆکانی عێراقی لە ریزبەندی جیهانیی تایمز کرد.
ڕێوڕەسمەکە لە هۆڵی کۆلێژی ڕاگەیاندنی زانکۆی بەغدا و بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق د. نعیم العبودي و بریکاری وەزیر بۆ کارواباری زانستی پ.د. حيدر عبد ضهد و سەرۆک زانکۆکانی عێراق بەڕێوەچوو.
لە میانی ئاهەنگەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق .چاوی بە بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق د. نعیم العبودي و بریکاری وەزیر بۆ کارواباری زانستی پ.د. حيدر عبد ضهد و ژمارەیەکی زۆری سەرۆک زانکۆکانی عێراق کەوت و گفتوگۆی هەماهەنگی لە نیوان زانکۆکان و زانکۆی کۆیەی کرد.
هەر لە میانی سەردانەکەدا، شاندی زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە کردنەوەی پێشانگای فاکەڵتیی ڕاگەیاندنی زانکۆی بەغدا کرد.
هاوکات لە میانی ڕیوڕەسمەکە وەزیری خوێندنی باڵای عێراق خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە ١٣ زانکۆی عێراقی کە پلەی بەرزیان لە ڕیزبەندی جیهانیی تایمز هێناوە.
جێگەی باسە شاندەکەی زانکۆی کۆیە پێکهاتووە لە هەریەک لە بەڕێزان ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر، ڕاگەری فاکەڵتیی پزیشکی د. دەوەن جەمال حەوێزی، بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر. د. احمد مازن و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ.