وۆرکشۆپێک سەبارەت بە چۆنیەتی جێبەجێکردنی کۆرسەکانی خوێندنی باڵا لە بواری دیپلۆم، ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.ی.د هەڵگورد سەرهەنگ مغدید و سەرۆکی بەشەکانی زانکۆ و لێپرسراوانی یەکەکانی کاروباری خوێندنی باڵا و دڵنیایی جۆری فاکەڵتییەکان وۆرکشۆپێک سەبارەت بە چۆنیەتی جێبەجێکردنی کۆرسەکانی خوێندنی باڵا لە بوارەکانی دیپلۆم، ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو. 

سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە وتەکانی بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.ی.د هەڵگورد سەرهەنگ مغدید دەستی پێکرد و ناوبراو لە وتەکانیدا وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبووان هاوکات مەبەست و ئامانجی وۆرکشۆپەکەی ڕوونکردەوە و ئاماژەی بەوەدا ڕێکخستنی پڕۆگرامی خوێندن و شێوازەکانی خشتەی وانەکان لەم وۆرکشۆپەدا ڕووندەکرێتەوە تاکوو بەشەکانی زانکۆی کۆیە پڕۆگرامی خوێندن لە بوارەکانی دیپلۆم، ماستەر و دکتۆرا بە گوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەت و شێوازێکی گونجاو لەگەڵ ڕوانگه و سیاسەتی خوێندنی زانکۆ جێبەجێ بکەن.

وۆرکشۆپەکە لە دوو پانێلدا پێشکەش کرا، پانێلی یەکەم لەلایەن بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵای زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د کۆسرەت نەژاد کاکە سەبارەت بە ڕێنمایی شێوازی کۆرسەکانی تایبەت بە خوێندنی باڵا پێشکەش کرا و پانێلی دووەم لەلایەن بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی دڵنیایی جۆریی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د ئاکار هاوڕێ طاهر سەبارەت بە ئەژمارکردنی شێوازی  Credit ECTS  تایبەت بە خوێندنی باڵا لە بواری دیپلۆم، ماستەر و دکتۆرا پێشکەش کرا. 

پرسیار و تێبینیی ئامادەبووان سەبارەت بە بابەتەکان لە ڕەوتی دەوڵەمنترکردن و گەنگەشەی زیاتری ناونیشانی وۆرکشۆپەکە کاریگەر و شوێندانەر بوو

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

News Date
Image
Koya University & Bologna Process