لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زنجیرە کۆبوونەوەیەک بۆ خوێندکارانی فاکەڵتییەکە بەڕێوەدەچێت

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی فاکەڵتیی ئەندازیاری بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و ئاشناکردنی خوێندکارانی تازە وەرگیراوی فاکەڵتییەکە بە زانکۆی کۆیە، سستەمی خوێندن، رێکارەکان و ئەرک و مافەکانیان ڕاگرایەتی فاکەڵتیی ئەندازیاری بڕیاری داوە زنجیرە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ خوێندکارانی سەرجەم قۆناغەکانی تەواوی بەشەکان ئەنجام بدات.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، وەکو دەستپێکی ئەو کۆبوونەوانە بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری د. گۆران عبد الرحمن محمد و سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی پ.ی.د. عبد الباسط کامل فائق کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ خوێندکارانی هەر چوار قۆناغی بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی ئەنجامدا.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری بەخێرهاتنی خوێندکارانی قۆناغی یەکی کرد و هیوای خواست کە ساڵانی خوێندنیان لە زانکۆی کۆیە بەخۆشی و سەرکەوتوویی بەسەرببەن و داوای لە خوێندکارانی قۆناغەکانی دیکە کرد کە هاوکار و هەماهەنگی خوێندکارە تازە وەرگیراوەکان بکەن.

هاوکات پێواژووی بۆڵۆنا، ڕێکارەکانی ئامادەبوون، ئەرک و مافەکانی بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

وا بڕیارە ئەم کۆبوونەوانە لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوام بێت و بەپێی خشتەیەک ڕاگرایەتی فاکەڵتیی ئەندازیاری کۆبوونەوە لەگەڵ خوێندکارانی بەشەکانی دیکەش ئەنجامبدات.

فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە، لە ساڵی ٢٠٠٤ لە ژێر ناوی کۆلێژی ئەندازیاری دامەزراوە؛ لە ماوەی دوو ساڵدا بەشەکانی زیاد بوون بۆ شەش بەش. لە ساڵی ٢٠١٠دا لەگەڵ گۆڕینی  سیستەمی کارگێڕی و زانستی لە زانکۆی کۆیە بۆ فاکەڵتی ناوی کۆلێژەکە گۆڕا بۆ فاکەڵتیی ئەندازیاری. لە ئێستادا فاکەڵتیی ئەندازیاری لە بەشەکانی، تەلارسازی، شارستانی، نەوت، کیمیاوی، جیۆتەکنیک، درووستکردن و پرۆگرامسازی پێکدێت. بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە سەردانی ماڵپەڕی فاکەڵتییەکە بکەن:

https://feng.koyauniversity.org/home

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

 

News Date
Image
Koya University