بەشی ئەندازیاریی تەلارسازیی زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان کوردستان و وڵاتی ئەڵمانیا وۆرکشۆپێکی لە بواری تەلارسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و میوانانی دەرکی و ناوخۆیی و  مامۆستایان و خوێندکارانی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک لە بواری ئەندازیاریی تەلارسازی لەسەر تەوەرە سەرەکییەکانی تەلارسازی، شارسازی و ژینگەپارێزی لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان کوردستان و ئەڵمانیا لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە وتەی بەخێرهاتن لەلایەن سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازیی زانکۆی کۆیە، د. وێژە بایز حەوێز دەستی پێکرد، ناوبراو لە وتەکانیدا وێڕای بەخێرهێنانی میوانان و بەشداربووان ئامانج و مەبەستی وۆرکشۆپەکەی ڕوونکردەوە.

د. وێژە ئاماژەی بەوەکرد ئەوان وەک بەشی تەلارسازیی زانکۆی کۆیە ئامانجیانە لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەرییەوە سەکۆیەکی تەلارسازی بۆ ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوون، دیدگا و ئەزموون دروستبکەن وەک بەشێک لە پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان کوردستان و ئەڵمانیا لە بوارەکانی تەلارسازی، پلاندانانی شاری و ژینگە و بابەتە پەیوەندیدارەکان.

دواتر وۆرکشۆپەکە لە دوو پانێلی جیاواز دەستی بەکارەکانی خۆی کرد پانێلی سەرەتا بەناونیشانی "The Situation of pedestrians in cities of the Kurdistan region" لەلایەن ئەندازیار عەبدولمووئمین دەشتی پێشکەش کرا.

پانێلی دووەمی وۆرکشۆپەکە لەلایەن سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازیی زانکۆی کۆیە د. وێژە بایز حەوێز بەناونیشانی " Urban Informality in popular Culture in Urban Space – in local Scale " پێشکەش کرا.

پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان کوردستان و ئەڵمانیا واتە Kurdistan Germany Experience Exchange Program  یاخود کورتکراوەی " KGEEP " پڕۆگرامێکی هاوبەشی نێوان کوردستان و وڵاتی ئاڵمانیایە بە ئامانجی ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە بواری ئەندازیاری و هاوکات هاوئاهەنگی داهاتوو ئەم پڕۆگرامە ئامانجیەتی پردێکی پەیوەندی لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەڵمانیا لە بوارەکانی ئەندازیاری، شارسازی و ژینگە و بوارە پەیوەندیدارەکانی تر دروست بکات و  هەوڵدەدات لە ڕێگای وۆرکشۆپ و چالاکیی هاوبەش لە نێوان زانکۆ و دامەزراوەکانی بواری خوێندنی باڵای کوردستان و وڵاتی ئەڵمانیا بوار بۆ ڕەخساندنی هەل و دەرفەتێکی گونجاو و لەبار بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و شارەزایی دروست بکات.

ئامادەبووانی وۆرکشۆپەکە لە پەراوێزی گفتوگۆ و گەنگەشەی زانستیی بابەتەکان بەشدارییان لە دەوڵەمەنترکردنی وۆرکشۆپەکەدا کرد.

هاوکات هەر لە میانی پرۆگرامی وۆرکشۆپەکەدا، زانکۆی کۆیە گەشتێکی ناو شاری کۆیەی بۆ میوانەکان رێکخست و سەردانی شوێنە کلتووری و دێرینییەکانی شارەکەیان کرد.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

News Date
Image
Koya University