هەواڵی تایبەت/ ئامادەکردنی: زانیار محمد محمدأمین، فۆتۆ: دڵشاد کاکەڕەش
---------
زانکۆی کۆیە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا لە پەراوێزی ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا پلانی ستراتیژیی خۆی بۆ ماوەی پێنج ساڵ ڕاگەیاند یەکێک لە حەوت کۆڵەکەی سەرەکی ئەم پلانە زیاتر بە نێودەوڵەوتییبوونی زانکۆیە تاکوو لەم رێگایەوە زانکۆ بەشدارییەکی کاراتری لە ئاڵوگۆڕی مەعریفە لەگەڵ دەروەدا هەبێ و بە بەکارهێنانی ئەزموونی وڵاتانی تر کولتوورێکی ڕۆشنبیری و ئاکادیمیی نوێ دروست بکات.
زانکۆی کۆیە لەڕێگای پڕۆگرامێکی هاوبەش لەگەڵ ڕێکخراوی ئەمریکی " Pinnacle Teaching Solutions " کە ڕێکخراوێکە لە بواری فێرکردن و ڕاهێنان بەگشتی و بەتایبەتی لە بواری زمانی ئینگلیزی، ساڵی پار لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا ژمارەیەک مامۆستای ئەمریکی لە پڕۆسەی وانەگوتنەوە لە بواری زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی کۆیە بەشداریانکرد و ئەمساڵیش لەژێر ڕۆشنایی کۆڵەکەی بەنێودەوڵەتییبوونی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ئەم دەرفەتە بۆ مامۆستایانێکی زیاتری بیانی ڕەخسێندراوە و لە بوارێکی فراوانتری وانەگوتنەوە تاکوو هەردوولا لە ڕێگای دروستکردنی پردێکی کولتووری و ڕۆشنبیریی هاوبەشی کوردستانی و ئەمریکی کار بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونی ئاکادیمی بکەن، بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە لە سۆنگەی بەگرینگ زانینی ئەم هەنگاوە و بۆ ڕووماڵکردنی لایەن و ڕەهەندە جیاوازەکانی پڕۆژەکە چاوپێکەوتنێکی میدیایی لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزیی لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان و مامۆستایانی ئەمریکی بەشدار لە پڕۆژەکەدا و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکانی زانکۆی کۆیە ئەنجامداوە کە لە خوارەوە دەقی ئەم چاوپێکەوتنانە و ڕوانگەی مامۆستایانی ئەمریکی لەمەڕ ئەزموونی وانەگوتنەوە لە زانکۆی کۆیە و کوردستان دەخەینە بەردیدی خوێنەرانی وێبسایتی زانکۆی کۆیە.
سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزیی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەڕێز م.ی هانا محمد سمایل سەبارەت بە هەبوون و ئامادەیی مامۆستایانی بیانی وەک وانەبێژ لە زانکۆی کۆیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە بەکردەیی کردنی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بەمەبەستی زیاتر بە نێودەوڵەتییکردنی زانکۆ و بەشداری ئەزموونی وانەگوتنەوەی دەرەکی لە پڕۆسەی فێرکردنی زانکۆ و هاوکات ناوبراو گوتی:
ئەم مامۆستایانە لە بەشی ئینگلیزیی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان وانە بە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم و دووەم دەڵێنەوە لە بابەتی " Speaking and Listening " بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستییەی کە ئەم مامۆستایەنە قسەکەری ڕەسەنی زمانی ئینگلیزین ئەم بابەتە دەتوانێ توانستی زمانەوانی خوێندکارانمان بەرەوپێشەوە ببەن و ڕاستەوخۆ قسەکردن بە زمانی بیانی کردەیی بکەن و ئەمەش ئەوان بۆ بازاڕی کار ڕادەهێنن
م.ی هانا محمد سمایل لە درێژەدا ئاماژەی بەگرینگی ئەم ئەزموونە بۆ ئاڵوگۆڕی کولتووری نێوان کوردستان و ئامریکا کردووە و باسی لەوەکرد ئەوان هەوڵیانداوە ئەم مامۆستایانە لە چالاکییە کولتورییەکانی زانکۆ بەشداریی پێبکەن و لە پەراوێزی گرینگی ئەم ئەزموونەدا لەلایەن خوێندکارانەوە گوتی:
خوێندکارانمان پێشوازییەکی بەرچاو و ئەرێنیان هەبووە سەبارەت بە بوونی ئەم مامۆستایانە بۆ ڕەخساندنی چانسی بەکردەییکردنی کارامەیی و شارەزاییە زمانەوانییەکانیان و برەودان بە فێربوونی زمان
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێز د. هاوکار باپیر سەبارەت بە ئامادەیی مامۆستایانی بیانی لە پڕۆسەی بارهێنان و فێرکردن لە زانکۆ ئاماژەی بەوەکرد کە زانکۆی کۆیە لەژێر ڕۆشنایی پلانی ستراتیژیی خۆیدا و بە دروشمی "زانکۆیەکی بەهێز بۆ کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر" هەنگاوی گرینگ و شێلگیرانە دەنێت بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگەکەی و بێگومان یەکێل لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی ئەم پلانە ستراتیژییە "بەنێودەوڵەتییبوونە" و بەدەستهێنانی پێگەی جیهانییە و هێنانی ئەو مامۆستا ئەمریکییانە کە قسەکەری ڕەسەنن بۆ خزمەتکردن لە بواری زمانەوانی لە چوارچێوەی هەماهەنگی و کاری بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکان و ڕۆشنایی جیبەجێکردنی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بووە بۆ بەدیهێنانی ئامانج و مەبەستەکانی و بە تایبەتی کۆڵەکە سەرەکییەکانی پلانی ستراتیژی.
د. هاوکار باپیر لەدرێژەدا گوتی:
بێگومان هێنانی مامۆستای بیانی وێڕای ڕەخساندنی بوار بۆ ئاڵوگۆڕی ئاکادیمی هاوکات هەل و دەرفەتیشە بۆ ئاڵوگۆری کولتووری و فەرهەنگی و ئێمە هەوڵدەدەین لە چوارچێوەی کۆڵەکەی بەنێودەوڵەتییبوونی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بوارێکی فراوانتر بۆ ئەم ئاڵوگۆڕە کولتوورییە بکەینەوە و تەنها ستاف و چوارچێوەی زانکۆ نا بەڵکوو هاونیشتمانیانیشمان بهێنینە ناو ئەو بازنەیەوە
مامۆستایانی ئەمریکی لە شەش کەس پێکهاتوون لە بەڕێزان نیکی ڕاتکلێف، کریس ڕاتکلێف، کێنتن کێرستینگ، گرەیس سکۆدەر، مێرێلی کێک و جێسیکا شێر کە لە بەشەکانی زمانی ئینگلیزیی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، زمانی ئینگلیزیی فاکەڵتیی پەروەردە و کلینیکاڵ سایکۆلۆژیی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە وانە دەڵێنەوە.
سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزیی فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێز پ.ی.د پەیمان زۆراب عزیز ئەم هەنگاوەی زانکۆی کۆیە و ڕێکخراوی پینەکڵی ئەمریکی بە گرینگ زانی بەتایبەتی لە بواری دروستکردنی پردی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی کولتووری و ئاماژەی بەوەکرد ئەم هەنگاوە بۆ خوێندکارانی بەشی زمان و هاوکات ئەو بەشانەش خوێندنیان بە ئینگلیزییە گرینگ و کاریگەرە و لە درێژەدا گوتی:
هەبوونی ئەم مامۆستایانە لە بەشی زمانی ئینگلیزی و بەتایبەتی وانەکانی بواری زمانەوانی وەک دەربڕین و بیستنی دەربڕینی دروستی وشەکان لە زمانی قسەکەرانی ڕەسەنەوە لە پڕۆسەی فێربوونی زماندا و هاوکات بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی پێشتر و لە هەموو بوارەکانی دەربڕین، فۆنیم، وشەسازی، ڕستەسازی و ئاخاوتنی ڕەسمی بۆ خوێندکاران یارمەتیدەرە
مامۆستا نیکی ڕاتکڵێف یەکێکە لەو مامۆستا ئەمریکییانەی کە ماوەی دوو ساڵە لە زانکۆی کۆیە وەک مامۆستای وانەبێژ وانەدەڵێتەوە ئەو خانمە ئەمریکییە خەڵکی ویلایەتی تێگزاسە و خۆشحالی خۆی لە ئەزموونی کەسی لە کوردستاندا دەکات و میوانداریی و ڕەفتاری دۆستانەی کوردەکان بەرز دەنرخێنێ و سەبارەت بە دروستبوونی پەیوەندی و پردی کولتووری لە نێوان خۆی و خەڵکی کوردستان گوتی:
ئەم ئەزموونە دەتوانێ کاریگەر بێ لە دروستکردنی پەیوەندییەکی کولتووری چونکە من باسی کولتوور و فەرهەنگی خۆم دەکەم بۆ خوێندکاران و ئەوانیش بەهەماشێوە کولتووری خۆیان بە من دەناسێنن
مامۆستا کێنتن کێرستینگ یەکێکی تر لە مامۆستایانی بیانی وانەبێژ کە خەڵکی ویلایەتی کێنساسی ئامریکایە سەبارەت بە ئەزموونی خۆی ئاماژەی بەوەکرد سەفەرکردن و پەڕینەوە لە دەریاکان ئەزموونێکی سەرنجڕاکێشە چونکە فێرت دەکات خەڵکانێکی جیاواز ببینی و تێبگەی وێڕای هەموو ئەو جیاوازیانەش مرۆڤەکان زۆر لەیەکتری دەچن و خاوەن خەونی هاوبەشن بۆ نموونە ئێمەی ئەمریکییانەی خاوەنی خەونی ئاەمریکین بەڵام من پێم وایە ئەم خەونە ئێستا بۆتە خەونێکی جیهانی و خەونی مرۆڤایەتییە واتە هەبوونی ئاسایش، ماڵێک و کارێکی باش هەمان ئەو شتە لەلایەن تاکێکی خەڵکی کوردستان، چین و مۆزامبیکەوە هاوبەشە واتە هەبوونی ئاسایش و کار و داهاتوویەکی پڕشنگدار بۆ نەوەکان و منداڵانیان.
سەبارەت بە کاریگەری ئەزموونی هاوشێوەی ئەوان لەسەر دروستکردنی پردی پەیوەندییەکی پتەو لەبواری کولتووری و مرۆڤایەتییەوە گوتی:
ئەوە بەرپرسیارییەتی ئێمەیە کە ئەزموونی خۆمان لێرە لەگەڵ ئەندامانی خێزانمان، هاوڕێیانمان و کۆمەڵگەکەمان هاوبەشی بکەین و بەمجۆرە کاربکەین بۆ کردنەوەی چاوەکان بەڕووی جوانیی مرۆڤایەتی و پەیوەندی دڵ بۆ دڵی مرۆڤەکان"
زانکۆی کۆیە هەردەم هەوڵیداوە بتوانێت لە ئاست کۆمەڵگەی خۆوڵاتیدا خاوەن پێگە و کاریگەری بێت و دوابەدوای ڕاگەیاندنی پلانی ستراتیژیی زانکۆ بۆ پێنج ساڵ ئەم هەوڵ و تێکۆشانە لە چوارچێوەیەکی ئامانجدارتر و بەهێزتر بۆ کاریگەری دانانێکی گەورەتر و فراوانتر لە ئاستی نێوخۆیی و دەرەکیدا هەنگاو دەنێت.
بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە یادداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان زانکۆی کۆیە و Pinnacle Teaching Solutions سەردانی ئەم بەستەرانەی خوارەوە بکە:
https://www.pinnacleteachingsolutions.com/news-koya
ڕێکەوتنامەیەکی کاری هاوبەش لە نیوان زانکۆی کۆیە و رێکخراوی(Pinnacle Teaching Solutions)ی ئەمریکی واژوکرا:
https://koyauniversity.org/ku/node/388
----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature. . There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED). Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+. KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021). Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia