سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری شاندێکی پێکهاتوو لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خوێندکارانیان لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و فاکەڵتیی پەروەردە بەسەرکردەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ، سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بەڕێز پ.ی.د ڕۆستەم سەلام عزیز و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران بەڕێز پ.ی.د قارەمان نادر شێخ بزێنی، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خوێندکارانیان بەسەرکردەوە.
سەرەتای سەردانە مەیدانییەکەی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق و شاندی یاوەری لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستییەوە دەستی پێکرد و لەلایەن یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بەڕێز د. جعفر مجید سمایل و سەرۆکی لێژنە و جێگری سەرۆکی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بەڕێزان د. عیماد خلیل زەنگەنە و د. هەرێم عثمان سمایل پێشوازییان لێ کرا و دواتر بە مەبەستی لەنزیکەوە هەڵسەنگاندن و بینینی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە و پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان سەرۆکی زانکۆی کۆیە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە لەگەڵ خوێندکاران سەبارەت بە تاقیکردنەوە و شێوازی پرسیارەکان گفتوگۆی کرد و پاشان سەردانی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی کرد.
فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ هەشت بەشی زانستیی جیاوازی لەخۆگرتووە کە لەو بەشانە ٨٥٨ خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن و تاقیکردنەوەکانیان لە دە هۆڵ و بە چاوەدێری ١٠٩ مامۆستا کۆی پڕۆسەکە بەڕێوەدەچێ و لەم تاقیکردنەوانەدا خوێندکارانی قۆناغی یەکەم و دووەم بەگوێرەی سیستەمی بۆلۆنا تاقیکردنەوە دەکەن و خوێندکارانی قۆناغی سێیەم و چوارەم بە گوێرەی سیستەمی گشتی یاخود سیسمستەر تاقیکردنەوە دەکەن و تاقیکردنەوەکان ٦٣ بابەتی سیستەمی بۆلۆنا و ٦٨ بابەتی سیستەمی سیمستەر دەگرێتەوە.
بەشی دووەمی سەردانە مەیدانییەکەی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ فاکەڵتیی پەروەردە بوو و سەرەتا لەلایەن ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێز پ.د سەفین جەلال و یاریدەدەرانی ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە بۆ کاروباری دارایی و کارگێڕی و کاروباری خوێندکاران بەڕێزان پ.د ڕێزان صالح و پ.ی.د ئالان سەلاح و سەرۆکی لێژنە و جێگری سەرۆکی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێزان پ.ی.د هۆشمەند عەلی و پ.ی.د دلێر عزیز پێشوازییان لێ کرا و لەمیانەی سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق وێڕای بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە هاوکات سەردانی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی فاکەڵتیی پەروەردەی بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەکۆی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان و بەڕێوەچوونی کرد.
فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە پێکهاتووە لە حەوت بەش کە ژمارەی خوێندکارانی بەشداربووی تاقیکردنەوەکان بەگوێرەی ئەم بەشانە ١٢٥٥ خوێندکارە کە لەم ژمارەیە ١٠٤٠ خوێندکاریان لە بینای فاکەڵتیی پەروەردە تاقیکردنەوەکانیان بەڕێوەدەچێ بەڵام خوێندکارانی بەشەکانی پەروەردە و دەروونزانی و پەروەردەی ئایینی تاقیکردنەوەکانیان لە بینای بەشەکانی خۆیان بەڕێوەدەچێ و بەگشتیی تاقیکردنەوەکان لە ٣٥ هۆڵ و بەچاوەدێری ٥٢ مامۆستا بەڕێوەدەچێ شایانی ئاماژەیە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم و دووەم بە گوێرەی سیستەمی بۆلۆنا و خوێندکارانی قۆناغی سێیەم و چوارەم بەگوێرەی سیستەمی گشتی یاخود سیمستەر تاقیکردنەوەکانیان بەڕێوەدەچێ.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia