زانکۆی کۆیە وەک زانکۆیەکی خاوەن ڕوانگە و ئامانجێکی تایبەت بۆ پێگەیاندنی خوێندکاران و شوێندانەربوون لە ڕەوتی بەرەپێشبردنی کۆمەڵگە وێڕای ڕەخساندن و دروستکردنی ژینگەیەکی لەباری خوێندن هاوکات هەوڵی داوە لە ڕێگای دروستکردنی پەیوەندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کار بۆ بەخشینی ئەزموونی پیشەیی جۆراوجۆر بە خوێندکارانی لەبواری تایبەتمەندی خوێندنیان دەکات.

فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە وەک یەکێک لە شەش فاکەڵتییە سەرەکییەکەی زانکۆ کە خاوەنی ژمارەیەکی بەرچاوی ئەندازیارانی دەرچووە لەسەر ئاستی کوردستان و هەروەها دەرچووانی ئەم بەشە خاوەنی ڕێژەیەکی باشی دەستکەوتنی هەلی کارن لە بازاڕی کار بێگومان ئەمەش وێڕای دیاریکرانی بەگوێڕەی پێداویستیی کۆمەڵگە و هاوکات وەڵامدەریی پڕۆگرامی خوێندنی زانکۆیی بەهەبوونی ئەزموونی بەشداریی جۆراوجۆری خوێندکاران لە پێشبڕکێ، سیمینار و کۆنفڕانسی هەمەجۆر دەستەبەربووە بوارێک کە چاپتەرەکانی خوێندکاران لە بەدیهێنانی کاریگەربوون.

چاپتەرەکانی خوێندکاران کە لقی تایبەتمەندی ڕێکخراو و دامەزراوە جیهانییە جۆراوجۆرەکانن و  لە زۆربەی زانکۆ تایبەت و حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان بەهەماشێوە لە زانکۆی کۆیە و بەتایبەتی فاکەڵتیی ئەندازیاری سێ چاپتەریان هەیە لە بەشەکانی ئەندازیاریی مەدەنی و جیۆتەکنیک، ئەندازیاری کیمیاوی و ئەندازیاری نەوت لەم ڕاپۆرتە تایبەتەی بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە هەوڵدراوە ئاوڕێکی میدیاییانە لەم چاپتەرانە بدرێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش لێدوان لە ڕاگرایەتیی فاکەڵتی، سەرۆکی بەشە پەیوەندیدارەکان و سەرپەرەشتیارانی چاپتەرەکان وەرگیراوە.

 (ACI) American Concrete Institute واتە ئەنیستیتۆی کۆنکرێتی ئامریکایی/ چاپتەری خوێندکارانی زانکۆی کۆیە یەکێکە لە چاپتەرەکانی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە کە لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان پ.ی.د ڕەهێڵ خالد ابراهیم سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی شارستانی لە زانکۆی کۆیە و م.ی بەڵێن زرار عبدالصمد بڕیاردەری بەشی ئەندازیاریی جیۆتەکنیک لە زانکۆی کۆیە سەرپەرەشتی دەکرێ و ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی دامەزراوە و سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی شارستانی بەڕێز پ.ی.د ڕەهێڵ خالد ابراهیم لەبارەی ئامانجەکانی دامەزرانییەوە ئاماژەی بەوەکرد ئەم چاپتەرە دەتوانێ لە بەرزکردنەوەی ئاستی کردەیی خوێندکارانی ئەندازیاریی مەدەنی و جیۆتەکنیک کاریگەر بێ و هاوکات شارەزایی تەکنیکیی خوێندکاران زیاتر دەکات و بەمەش هەلی کار بە سیڤییەکی بەهێزەوە بۆ دەرچووان دەرەخسێنێ هەروەها ئەندامبوون لەم چاپتەرانە جۆرێک لە هیوا و دڵگەرمی بە خوێندکاران دەبەخشێ بۆ بەردەوامبوون لە پرۆسەی خوێندن.

(AICHE) American Institute of Chemical Engineering واتە ئەنیستیتۆی ئامریکایی بۆ ئەندازیاریی کیمیاوی/ چاپتەری خوێندکارانی زانکۆی کۆیە یەکێکی تر لە چاپتەرەکانی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە و لە بەشی ئەندازیاریی کیمیاوییە کە ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە و لەلایەن بەڕێز پ.ی فەخری حمداللە ابراهیم سەرپەرشتیاری دەکرێ، سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی کیمیاویی زانکۆی کۆیە بەڕێز م. ڕێبوار کرمانج عبدالرحمن سەبارەت بە گرینگیی ئەم چاپتەرە بۆ خوێندکاران ئاماژەی بەوەکرد ئەم چاپتەرە لەڕێگەی بەڕێوەبردنی پێشبڕکێی جۆراوجۆر بۆ خوێندکاران ئەزموونی پیشەیی خوێندکاران زیاتر دەکات و هاوکات ڕۆڵی دەبێ لە ناساندنی زیاتری بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا و بێگومان ئەم بەشدارییەی خوێندکاران و دەستخستنی ئەزموون بەدەستهێنانی هەلی کار دوابەدوای دەرچوون بۆ ئەوان ئاسانتر و باشتر دەکات.

(SPE) Society of Petroleum Engineering واتە کۆمەڵگەی ئەندازیاریی نەوت/ چاپتەری خوێندکارانی زانکۆی کۆیە تایبەتە بە بواری ئەندازیاریی نەوت و لەلایەن بەڕێز م.ی محمد جمال بڕیاردەی بەشی ئەندازیاریی نەوتی زانکۆی کۆیەوە سەرپەرشتی دەکرێ و ئەم چاپتەرە چالاکی جۆراوجۆری بۆ خوێندکارانی زانکۆی کۆیە و هاوکات لەڕێگای خوێندکارانی زانکۆی کۆیە بۆ خوێندکارانی زانکۆکانی تری کوردستان بەڕێوەبردووە و لەم پەیوەندیەدا بڕیاردەری بەشی ئەندازیاریی نەوت لە زانکۆی کۆیە بەڕێز م.ی محمد جمال ئاماژەی بەوەکرد ئەم چاپتەرە لە ڕێگای چالاکییەکانی وەک ئامادەکردنی پۆستەر و بەڕێوەبردنی سیمیناری جۆراوجۆر لە زانکۆی کۆیە و لە زانکۆکانی تر جۆرێک لە باوەڕبەخۆبوون متمانە لەناخی خوێندکاراندا دەچێنێ و هەروەها ئەم چاپتەرە بە بڵاوکردنەوەی نوێترین توێژینەوەکانی بواری نەوت بەرچاوڕوونی ئاکادیمیی پێویست بە خوێندکاران دەبەخشێ.

چالاکییە جیاوازەکانی ئەم چاپتەرانە لە رێگاکانی وەک بەڕێوەبردنی سیمینار، وێبمینار، پێشانگای پۆستەر و پیشبڕکێی جۆراوجۆر و بەشداریی ئەندامانی لە پێشبڕکێکانی دەرەوەی کوردستان ئەزموونی زانستی و پیشەیی خوێندکار زیاتر و زیاتر دەکات و لەم پەیوەندیەدا ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د گەلاوێژ بەکر باپیر بە گرینگییەوە هەبوونی ئەم چاپتەرانەی باسکرد و هاوکات ئاماژەی بەوەکرد ئەم جاپتەرانە دەتوان لە پڕۆسەی بە نێودەوڵەتیکردنی زیاتری زانکۆی کۆیە کاریگەربن بەهامشێوە لە ئاشناکردنی زیاتری ئێمە لەگەڵ دنیای دەرەوە و دنیای دەرەوەش لەگەڵ ئێمە.

زانکۆی کۆیە لە ئێستادا و بە هەبوونی پلانێکی ستراتیژیی وەڵامدەر بە پێویستییەکانی کۆمەڵگە کاردەکات بەشێوەیەکی کارامەتر و کردەیی تر سوود لە هەبوونی دامەزراوە و دەزگا نێودەوڵەتییەکان لە وێنەی چاپتەرە ئاماژەپێکراوەکانی ئەم ڕاپۆرتە وەربگرێ و بەمەش وێڕای کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی "سەرکەوتنی خوێندکار" لە بازاڕی کار هاوکات هەنگاوی پێویستیش بۆ "بەنێودەوڵەتیبوون"ی زیاتر بنێ و لەڕەوتی پێشکەوتنی کۆمەڵگە و بەهێزکردنی کاریگەرتر بێ.

Koya University Student Chapters

Koya University Student Chapters

Koya University Student Chapters

Koya University Student Chapters

Koya University Student Chapters

Koya University Student Chapters

Koya University Student Chapters

Koya University Student Chapters

Koya University Student Chapters

News Date
Image
Koya University Student Chapters
Description / Summary
ئامادەکردنی: زانیار محمد محمد ئەمین / وێنەگر: دڵشاد کاکەڕەش جمیل