٢ـــی گوڵان(بانەمەڕ) بەرامبەر لەگەڵ ٢٢ نیسان بەگوێرەی ڕۆژژمێری حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک هێمایەک بۆ ڕێکەوتی دەرچوونی "کوردستان" یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی لەسەردەستی میقداد میدحەت بەدرخان وەک ڕۆژی ڕۆژنامەگەرییی کوردی ناودێر کراو و بەم بۆنەیەوە بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد.

ڕۆژی دووشەممە ٢ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤ی زایینی، لە ١٢٦مین ساڵوەگەڕی دەرچوونی یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی واتە "کوردستان" لەسەردەستی "میقداد میدحەت بەدرخان" بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم یاد و بۆنە نەتەوەییە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "ڕۆژنامەگەرییی کوردی و کاریگەریی بەسەر زمان و ئەدەبی کوردی" بەڕێوەبرد.

زانکۆی کۆیە وەک ناوەندێکی باڵای ئاکادیمی دامەزراو لە شارێکی خاوەن پاشخانی کولتووری و فەرهەنگی بەهێز و ڕەنگین وێڕای هەوڵدان بۆ کاریگەریدانان لە ئاستی نێودەوڵەتی و دەرەکی هاوکات کاری کردووە لە بوارە جیاوازەکان خزمەت بە کۆمەڵگەی کوردستانی و خۆوڵاتی بکات و گشتیی ئەمانەش هاوئاهەنگ لەگەڵ پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەدەچێ.

پانێلی سەرەکیی وۆرکشۆپی "ڕۆژنامەگەرییی کوردی و کاریگەریی بەسەر زمان و ئەدەبی کوردی" چەندین بابەتی جۆراوجۆری لەخۆگرتبوو بەمجۆرەی خوارەوە:

بابەتی "ڕەنگدانەوەی ئەدەب لە چەند گۆڤارێکی کوردیدا" لەلایەن - پ.د. دەریا جەمال حەوێز و د.شەیدا باسم عەبدوڵا پێشکەش کرا.

بابەتی " ڕۆڵی گۆڤاری گزنگ لە ئەدەبی بەرەنگاریدا" لەلایەن پ.ی.د. عەبدولواحید ئیدریس شەریف پێشکەش کرا.

بابەتی " بەکارهێنانی میتۆنۆمیی دامەزراوەیی لە ڕۆژنامەدا" لەلایەن پ.ی.د. تەلار سەباح عومەر

پێشکەش کرا.

بابەتی " کاریگەریی ڕۆژنامەی کوردستان لە ڕۆژنامەگەرییی کوردیدا" لەلایەن پ.ی.د. سروشت جەوهەر حەوێز پێشکەش کرا. 

پرسیار و تێبینی بەشداربوون و سەرئەنجام گفتوگۆ و گەنگەشەی کراوە و زانستیی نێوان بەشداربووان و پێشکەشکارانی بابەتەکان لە ڕەوتی دەوڵەمەنتربوونی وۆرکشۆپەکە کاریگەربوون و بڕگەی کۆتاییی وۆرکشۆپەکە تایبەت بوو بە دابەشکردنی بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر پێشکەشکارانی وۆرکشۆپی "ڕۆژنامەگەرییی کوردی و کاریگەریی بەسەر زمان و ئەدەبی کوردی".

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

 

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University