بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "ڕەوشی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەی کوردی و کاریگەری لەسەر ڕەوتی مێژووەکەی" لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد. 

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر ٦ی ئایاری ٢٠٢٤ی زایینی، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د قارەمان نادر شێخ بزێنی و ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە پ.د سەفین جەلال و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "ڕەوشی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەی کوردی و کاریگەری لەسەر ڕەوتی مێژووەکەی" لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد. 

سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر سەرۆکی بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە پ.د هۆشمەند عەلی وتارێکی پێشکەشکرد و مەبەست و ئامانجی بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپەکەی ڕوونکردەوە.

وۆرکشۆپەکە لە دوو پانێلی سەرەکیی پێکهاتبوو و پانێلی یەکەم لەلایەن د. ئامانج سەلام حمدامین بەڕێوەبرا و ئەم بابەتانەی تێدا پێشکەشکران:

بابەتی "ڕەوشی کۆمەڵگەی زاگرۆسی و کاریگەری لەسرر مێژووی سیاسی کوردستانی کۆن" لەلایەن پ.ی.د کامەران محمد جلال پێشکەشکرا.

بابەتی "ناکارایی کۆمەڵگەی کوردی و کاریگەری لەسەر ئایندەسازی لە مێژووی سەدەکانی ناوەڕاستەوە بۆ ئێستا" لەلایەن پ.ی.د کامەران عزیز عبداللە پێشکەشکرا.

بابەتی "رەوشی کۆمەڵگەی کوردی لە نێوان پەرەسەندنی شار و دەسەڵاتی خێڵ" لەلایەن پ.ی.د هیوا حمید شریف پێشکەشکرا.

بابەتی "ڕیفۆرمی زەوی و کاریگەری سیاسی- کۆمەڵایەتی لەسەر کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١٩٦٣-١٩٧٨" لەلایەن پ.ی.د اسماعیل عبدالرحمن سعید پێشکەشکرا. 

پانێلی دووەم لەلایەن م. چیا جەوهەر عمر بەڕێوەبرا و ئەم بابەتانەی تێدا پێشکەشکران:

بابەتی "کۆمەڵگەی کوردی لەژێر کاریگەری کارەساتە سروشتییەکان" لەلایەن پ.ی.د مهدی عوسمان حسین پێشکەشکرا.

بابەتی "کۆمەڵگەی کوردی لە ڕوانگەی مێژوونووسانی سریانی" لەلایەن د. زەردەشت دڵشاد خضر پێشکەشکرا.

بابەتی "کاریگەری خێڵ لەسەر ڕەوتی بارودۆخی کۆمەڵگەی کوردی لە نێوان ساڵانی ١٨٥٠-١٩١٨" لەلایەن د. زانا تەیفوور عبدالصمد پێشکەشکرا.

بابەتی "ڕۆڵی جووتیاران لە شۆڕشەکانی کورد لە ڕوانگەی مام جەلال" لەلایەن د. کێوان جەبار عبداللە پیشکەشکرا.

پێشنیار و تێبینیی بەشداربووان لە ڕەوتی دەوڵەمەنترکردنی باس و بابەتەکانی وۆرکشۆپەکە کاریگەربوون و لە بڕگەی کۆتاییی وۆرکشۆپەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر پێشکەشکارانی بابەتەکانی وۆرکشۆپ دابەشکرا.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University