وەزیری خوێندنی باڵاو و توێژینەوەی زانستی بڕی ١٠٠ ملیۆن دیناری وەک پاڵپشتی دارایی بەخشییە سندووقی پاڵپشتیی دەستپێشخەریی “زانکۆی سەوز”ی زانکۆی کۆیە
بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەنابی قوباد تاڵەبانی و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. ئارام محمد قادر و سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز لە زانکۆی کۆیە ڕاگەیەندرا.