ڕێکخراوی UNITAD وۆرکشۆپێکی سێ ڕۆژەی لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد
ڕێکخراوی "UNITAD" کە ڕێکخراوێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە وۆرکشۆپێکی سێ ڕۆژەی لە زانکۆی کۆیە بۆ مامۆستایانی هەردوو بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆژی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و پەروەردە و دەروونزانیی فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەبرد.
ڕۆژانی ٤، ٥ و ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، وۆرکشۆپێک بۆ مامۆستایانی هەردوو بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆژی و پەروەردە و دەروونزانیی زانکۆی کۆیە بە ناونیشانی " Training on Psychopathology and Psycho Assessment" لە بینای بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆژی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە لەلایەن ڕێکخراوی "UNITAD" بەڕێوەچوو.