بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هەڵبژاردەی فوتساڵی زانکۆی کۆیەی خەڵات کرد
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق راهێنەر، یاریزانان و و دەستەی کارگێڕیی هەڵبژاردەی فوتساڵی خوێندارانی زانکۆی خەڵاتکرد.
ئەمڕۆ ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. قارەمان نادر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆ م.ی. محمد کریم سیدگوڵ بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی دووەم لە پاڵەوانێتی فووتساڵ لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان پێشوازی لە راهێنەر، یاریزانان و و دەستەی کارگێڕیی هەڵبژاردەی فوتساڵی خوێندارانی زانکۆی کۆیەی کرد.