مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە خەڵاتی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەغداد بۆ شانۆی سەرشەقامی بەدەستهێنا
پ.ی.د کەیفی ئەحمەد مامۆستای بەشی کوردیی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە کە یەکێکە لە ئەندامانی گرووپی "شانۆ" بۆ شانۆی سەرشەقام کە گروپێکی شانۆیی شاری کۆیەیە توانی لەگەڵ ئەم گرووپەدا خەڵاتی دووەم باشترین نمایش لە فیستیڤاڵی بەغدادی نێودەوڵەتیی بۆ شانۆی سەرشەقام بەدەست بهێنێ.