خوێندکارانی بەشی پەروەردە و دەروونزانی فاکەڵتیی پەروەردە سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا
خوێندکارانی قۆناغەکانی دووەم و چوارەمی بەشی پەروەردە و دەروونزانی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆ کۆیە ڕۆژی سێشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی مامۆستا بەهات عەبدالرزاق و مامۆستا عباس شەریف، سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدا.
لە میانی سەردانەکەدا خوێندکاران سەردانی بەشی پەروەردەی تایبەتی زانکۆی سلێمانی و قوتابخانەی لیدەرسی بنەڕەتییان کرد.