لە فاکەڵتیی پەروەردە نامەیەکی ماستەر لەسەر "دڵەڕواکێ لای خوێندکارانی پەناهەندە" تاوتوێکرا
خویندکاری خوێندنی باڵا (ماستەر) لە بەشی پەروەردە و دەروونزانی فاکەڵتیی پەروەردە (هەڵگورد جمال عبدالرحمن) ماستەرنامەیەکی بە ناونیشان " پاڵنەرایەتی فێربوون و پەیوەندی بە دەسکەوتی خوێندن و دڵەڕاوکێی ئایندە لای فێرخوازانی پەناهەند لە پارێزگای هەولێر" پێشکەش کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هۆڵی مامۆستا تاهر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی پەروەردە و دەرونزانی (هەڵگورد جمال عبدالرحمن) بەڕێوەچوو.