ناوتۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) لە سەنتەری بەهار دەستپێدەکات

Submitted by admin on پش, 10/20/2022 - 08:50

ناوتۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) لە سەنتەری بەهار دەستپێدەکات

ئاگاداری سەرجەم خوازیارانی خولەکانی زمان دەکەین کە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٢/١٠/٢٠ خۆتۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement Test) دەستپدەکات، کە تاقیکردنەوەکە لە ڕۆژی شەممە٢٠٢٢/١١/٥ ئەنجام دەدرێت، بە شێوازەی لای خوارەوە:

لە زانکۆی کۆیە هۆڵێک بەناوی خوالێخۆشبوو د. اکرم هاشم طە کرایەوە

Submitted by admin on پش, 10/20/2022 - 02:27

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د محمد حسیب صدیق، بەشدارییان لە رێوڕەسمی کردنەوەی هۆڵێک بەناوی خوالێخۆشبوو "د. اکرم هاشم طە" کرد.

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی هاوسەر و کوڕی خوالێخۆشبوو د. أکرم و ژمارەیەکی زۆر مامۆستای رەفیقی د. أکرم و خوێندکارەکانی لە سەنتەری جینات بەڕیوەچوو.

شاندێکی کۆمپانیای گازپڕۆم سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد

Submitted by admin on چش, 10/19/2022 - 04:07

 

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٢، بەرێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د.  محمد حسیب صدیق لە نووسینگەی خۆی لە سەرۆکایەتی زانکۆ  پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی کرد.

شاندی میوان پێکهاتبوون لە بەڕێزان؛ بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکانی گازپرۆم  یوری ئەندریڤسکی و بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی گازپڕۆم ئەندازیار لاوان محمود.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ئامادەی کۆرسێکی هاوبەشی نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی سوکمیۆنگ-ی کۆری بوو

Submitted by admin on چش, 10/19/2022 - 01:58

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ئامادەی کۆرسێکی هاوبەشی نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی سوکمیۆنگ-ی کۆری بوو

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لە هۆڵی ڤیدیۆ کۆنفرانس لە سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەی کۆرسێکی هاوبەشی نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی سوکمیۆنگ بۆ ئافرەتان-ی کۆری بوو.

کۆرسەکە کە تایبەتە بە خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی پەروەردە و لەلایەن مامۆستای زانکۆی سوکمیۆنگ بۆ ئافرەتان پڕۆفیسۆر مین کوۆن-وە دەگوترێتەوە.

لە زانکۆی کۆیە خولێک بۆ ڕاهێنانی مامۆستایان لەسەر پێواژووی بۆلۆنا دەستی پێکرد

Submitted by admin on سش, 10/18/2022 - 00:40

 

زانکۆی کۆیە خولێکی تایبەتی بۆ ڕاهێنانی مامۆستایان لەسەر پێواژووی بۆلۆنا دەستپێکرد.

ڕۆژی  ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە  پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئەنجوومەنی زانکۆ خولی ڕاهێنانی مامۆستایان لەسەر رێنمایی، مەرج و میکانیزمی جێبەجێ کردنی پێواژووی بۆلۆنا بە ئامادەبوونی ٧٧ مامۆستای سمستەرتی یەکەم دەستی پێکرد.

خوێندکارێکی دکتۆرا لە زانکۆی کۆیە بەشداری لە سێمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتی کرد

Submitted by admin on پش, 10/13/2022 - 03:54

 

خوێندکارێکی دکتۆرا لە زانکۆی کۆیە بەشداری لە سێمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتی لە شاری گرینڤیل لە ویلایەتی کارۆلینای باشووری ئەمریکا کرد.

مامۆستا احمد عبد السلام معروف، کە خویندکاری دکتۆرایە لە بەشی ئەندازیاری نەوت لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە و مامۆستایە لە بەشی ئەندازیاری کیمیاوی هەمان فاکەڵتی، بەشداری کرد لە سیمپۆزیۆمی سووتانی پیشەسازی کە لەلایەن لیژنەی توێژینەوەی بڵێسەی ئەمریکی (AFRC) ڕێکخرابوو.

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بەشداری لە بەرنامەی”FulBright“ی ئەمریکی کرد

Submitted by admin on پش, 10/13/2022 - 02:41

 

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بەشداری لە بەرنامەیێکی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکادا کرد.

م. احمد تەیفوور عەزیز، مامۆستای بەشی ئەندازیاری درووستکردن لە فاکەلتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە بەشداری لە بەرنامەی ”FulBright“ ی وڵاتی ئەمریکا کرد.

بەرنامەی ناوبراو پڕۆژەیێکی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکایە و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە پشتیوانی لێ دەکات و ئامانج لێی ئاڵوگۆڕی کولتووری نێوان وڵاتانی جیاوازە و هاوکات بۆ ئاشناکردنی خەڵکانی دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ سیستمی خوێندن و فێرکردن لە زانکۆکانی ئەمریکادا بەکاردێ.

خوولی سێیەمی پێداگۆجی لە زانکۆی کۆیە کۆتایی پێهات

Submitted by admin on چش, 10/12/2022 - 18:45

خوولی سێیەمی پێداگۆجی لە سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی کۆیە کۆتایی پێهات.

یەکشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ی زایینی، بە بەشداری پ.ی.د محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆی کۆیە و پ.ی.د. حەیدەر لەشکری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا خوولی سێیەمی پێداگۆجی زانکۆی کۆیە کۆتایی پێهات و دەرچووانی خولەکە بڕوانامەی بەشداری کردنیان پێبەخشرا.

شوێنی سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلیزی بۆ باڵەخانەیەکی دیکە گواسترایەوە

Submitted by admin on یش, 10/09/2022 - 13:58

ستافی بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلیزی گۆڕا و شوێنی سەنتەرەکە گواسترایەوە 

لەگەڵ دەستبەکار بوونی بەڕێز م. إبراهیم عبدالرحمن أحمد وەکو بەڕێوەبەری سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلیزی، بەڕێز م.ی. کارزان عثمان داود وەک بەرپرسی پەیڕەو و پڕۆگرامی سەنتەر دەست بەکاربوو.

زانکۆی کۆیە رێکەوتنامەی کاری هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی (Pinnacle Teaching Solutions)ی ئەمریکی واژۆکرد

Submitted by admin on سش, 09/27/2022 - 02:14

رۆژی یەکشەممە  رێکەوتی٢٥ی ئەیلوول ٢٠٢٢ لە رێوڕەسمێکدا لە سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە ڕێکەوتنامەیەکی کاری هاوبەش لە نیوان زانکۆی کۆیە و رێکخراوی(Pinnacle Teaching Solutions)ی ئەمریکی  واژوکرا . هەریەک لە بەڕێز پ.ی.د. محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆ کۆیە و بەڕێز تیم تیم نۆسپل بەڕێوەبەری رێکخراوەکە لە عێراق واژۆکریان لەسەر رێکەوتنامەکە کرد.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES