News & Events

News & Events of Koya University.

22 سەرماوەز, 2023

وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد

سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق پێشوازی لە وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز ئاوات شێخ جەناب کرد. ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز ئاوات شێخ جەناب، سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد و لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆوە پێشوازیی لێکرا.

21 سەرماوەز, 2023

ماستەرنامەی خوێندکار "تەنکە امیر عمر" لە بەشی کوردیی فاکەڵتیی پەروەردە تاوتوێکرا

تێزی خوێندکاری دکتۆرا "تەنکە امیر عمر" لەو بواری زمانی کوردی بەناونیشانی "پەیژەی بزوێن و نەبزوێنەکان لە چوارچێوەی دەنگسازیی خودکاریدا" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

05 بەفرانبار, 2022

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز ئایدن مەعروف سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد و لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئەنجوومەنی زانکۆوە پێشوازی لێکرا. لە میانی سەردانەکەدا، بەڕێز ئایدن مەعروف خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانیکردنی زانکۆی کۆیە دەربڕی و سوپاسی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و ئەنجوومەنی زانکۆی کرد بۆ ئەو پێشوازییە لێیکرا.

13 سەرماوەز, 2023

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە بەڕێز د. ڕێبوار طاهر عزیز

سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب صدیق لەمیانەی ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی و سەلامەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێز ڕێبوار طاهر عزیز لەپای ئەرک و ماندووبوونی لە ماوەی بەرپرسیاریەتییەکەی وەک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی و سەلامەتیی زانکۆی کۆیە.

16 سەرماوەز, 2023

لە بەشی یاسا گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار "نوا خضر حاجی" بەڕێوەچوو

ماستەرنامەی خوێندکار "نوا خضر حاجی" لە بواری یاسا بەناونیشانی "المسؤولیة الجزائیة الناتجة عن ابرام عقد الزواج في التشریعات العراقیة-دراسة قانونیة مقارنة" لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان گفتوگۆ کرا.

16 سەرماوەز, 2023

ماستەرنامەیەک لە بەشی بایۆلۆجیی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی گفتوگۆ کرا

ماستەرنامەی خوێندکار "شەهلە جواد حسین" لە بواری زانستی بایۆلۆجی بەناونیشانی "Demonstration of Tissue and Peripheral Blood Eosinophils in Patients with Acute Appendicitis" لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

16 سەرماوەز, 2023

تێزی خوێندکاری دکتۆرا "گەنجۆ خەسرۆ محمد" لە بەشی جوگرافیای فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆ کرا

تێزی خوێندکاری دکتۆرا "گەنجۆ خەسرۆ محمد" لە بواری جوگرافیا بەناونیشانی "المقومات الجیوبولتیکیة لبناء الدولة الکوردیة معوقاتها في اقلیم کوردستان العراق" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES