News & Events
News & Events of Koya University.
15 جۆزەردان, 2023
یاریی کۆتایی خولی تێنسی سەرمێزی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
خولی تێنسی سەرمێزی زانکۆی کۆیە لە ماوەی ڕابردوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هونەری و وەرزشی زانکۆی کۆیە کرابووەوە و لە چوارچێوەی چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە بۆ فیستیڤاڵی کۆیە یاریی کۆتایی خولەکە بەڕێوەچوو.
15 جۆزەردان, 2023
یاریی کۆتایی خولی شەتڕەنجی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
خولی شەتڕەنجی زانکۆی کۆیە لە ماوەی ڕابردوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هونەری و وەرزشی زانکۆی کۆیە کرابووەوە و لە چوارچێوەی چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە بۆ فیستیڤاڵی کۆیە یاریی کۆتایی خولەکە بەڕێوەچوو.
15 جۆزەردان, 2023
لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی کۆیە ماراسۆنی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
زانکۆی کۆیە لە میانەی چالاکییەکانی فیستیڤاڵی کۆیە پێشبڕکێی ڕاکردنی ماوە درێژی بۆ خوێندکاران و ئارەزوومەندانی وەرزشەکە بەڕێوەبرد.
15 جۆزەردان, 2023
زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی ڤیستیڤاڵی کۆیە چەند چالاکییەکی بەڕێوەبرد
زانکۆی کۆیە لە پەراوێزی فیستیڤاڵی کۆیە بە چەندین چالاکیی جۆراوجۆر بەشداری لە فیستیڤاڵەکەدا کرد و ئەمە یەکەمجار بوو زانکۆ بەم شێوە گشتگیرە بەشداری لەم فیستیڤاڵەدا بکات.
30 بانەمەڕ, 2023
خولی ڕاهێنانی کارسازیی کشتووکاڵی لە زانکۆی کۆیە بە سەرکەوتووانە کۆتایی هات
خولی راهێنانی کارسازیی کشتووکاڵی کە دوابەدوای بەدەستهێنانی پاڵپشتی دارایی بەبڕی ١١٤ ملیۆن دیناری عێراقی لە رێکخراوی پڕۆگرامی جیهانی خۆراک (WFP) دەست پێکرا بوو لە زانکۆی کۆیە سەرکەوتووانە کۆتایی بەکارەکانی هێنا. ئەم خوولە دوابەدوای بەدەستهێنانی پالپشتیی دارایی ڕێکخراوی پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی لەلایەن زانکۆی کۆیە بۆ نزیک ٤٠ بەشداربووی لاوی قەزای کۆیە و بە مەبەستی ڕاهێنانیان لە بواری کارسازیی کشتووکاڵی بەڕێوەبردرا.
09 جۆزەردان, 2023
پێشانگای ساڵانەی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
پێشانگای ساڵانەی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازیی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
09 جۆزەردان, 2023
بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد
بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی " The contributing approaches to Language and Literature "ی بەڕێوەبرد. ڕۆژی سێشەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.د سەفین جەلال و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکاران بەشی پەروەردەی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی " The contributing approaches to Language and Literature " ی لە هۆڵی م. تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەبرد.
08 جۆزەردان, 2023
دووەمین وۆرکشۆپی توێژینەوەی خوێندکارانی قۆناغی چواری بەشی کلینکاڵ سایکۆلۆجی بەڕێوەچوو
وۆرکشۆپێکی تایبەت بە پڕۆژەی توێژینەوەکانی خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی کلینکاڵ سایکۆلۆجیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
07 جۆزەردان, 2023
لە زانکۆی کۆیە سیمینارێک دەربارەی پەیماننامەی سیڤەر بەڕێوەچوو
بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە سیمینارێکی تایبەتی بۆ بەڕێز پ.ی.د شێرکۆ کرمانج بەناونیشانی " پەیماننامەی سیڤەر بۆچی جێبەجێ نەکرا؟ هەندێک وانە بۆ کورد" بەڕێوەبرد.