News & Events
News & Events of Koya University.
25 خاکەلێوە, 2024
چاپتەرەکانی خوێندکاران لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە لەبرەودان بە توانایی پیشەیی و ئەزموونی خوێندکاران کاریگەرن
زانکۆی کۆیە وەک زانکۆیەکی خاوەن ڕوانگە و ئامانجێکی تایبەت بۆ پێگەیاندنی خوێندکاران و شوێندانەربوون لە ڕەوتی بەرەپێشبردنی کۆمەڵگە وێڕای ڕەخساندن و دروستکردنی ژینگەیەکی لەباری خوێندن هاوکات هەوڵی داوە لە ڕێگای دروستکردنی پەیوەندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کار بۆ بەخشینی ئەزموونی پیشەیی جۆراوجۆر بە خوێندکارانی لەبواری تایبەتمەندی خوێندن
04 خاکەلێوە, 2024
سێیەمین سیمپۆزیۆمی ناوخۆییی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئاداری ٢٠٢٤ی زایینی بەرامبەر ١٤ی ڕەشەمە ٢٧٢٣ی کوردی، بە ئامادەبوونی مامۆستایانی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە سێیەمین سیمپۆزیۆمی ناوخۆیی بەناونیشانی "Research paves the way of brighter future" واتە توێژینەوە ڕێگای داهاتوویەکی پرشنگدار دەکاتەوە لە هۆڵی سیمیناری فاکەڵتیی ئەندازیاری لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
14 خاکەلێوە, 2024
خوێندکارانی زانکۆی کۆیە ڕۆڵێکی گرینگیان هەبووە لە پڕۆژەیەکی تەکنۆلۆژی بۆ زمانی کوردی
خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزیی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە و کۆمەڵێک بەشیتری زانکۆ بە سەرپەرشتی مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە ڕۆڵێکی گرینگیان لە دروستکردن و ڕێکخستنی زانیاری و داتای زمانەوانی پڕۆژەیەکی توێژینەوە بۆ پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای زمانەوانی بۆ زمانی کوردی هەبووە.
13 خاکەلێوە, 2024
شاندێکی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە شاندێکی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بە سەرۆکایەتی بەڕێز دەگ مۆڕۆ بەرپرسی کاروباری کەلتووری و پەروەردەیی و ڕاگەیاندن کرد.
23 بەفرانبار, 2024
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:"زانکۆی کۆیە هەر لە سەرەتای دامەزراندیەوە تاکوو ئێستا بەردەوام بە توانا و ماندووبوونی سەرکردە و مامۆستا ئەکادیمییەکانی سەرکەوتن و پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیووە"
ئاهەنگی هەژدەهەمین خولی دەرچووان بۆ ساڵی ئەکادیمیی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە زانکۆی کۆیە بە سپۆنسەری میدیایی کەناڵی گەلی کوردستان بەڕێوەچوو.
06 خاکەلێوە, 2024
خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا
خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدا.
06 خاکەلێوە, 2024
خوێندکارانی قۆناغی سێیەم و چوارەمی بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە گەشتێکی زانستییان بۆ شاری "زاخۆ" ئەنجامدا
خوێندکارانی خوێندنی بەیانیان و ئێواران لە قۆناغی سێیەم و چوارەمی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گەشتێکی زانستییان بۆ شاری "زاخۆ"ی باشووری کوردستان بە مەبەستی لەنزیکەوە بینینی شوێنەوارە دیرۆکییەکانی ئەم شارە ئەنجامدا.
11 خاکەلێوە, 2024
مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بەشداریکرد لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی لەبواری زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی
مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بەشداریکرد لە "3rd International Conference on Linguistics, Literature and Teaching Methods " واتە سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی زمانەوانی، ئەدەبیات و ڕێگاکانی وانەگوتنەوە کە لە زانکۆی ئەل-عێراقییە لە بەغدا بەڕێوەچبوو.