News & Events
News & Events of Koya University.
15 خاکەلێوە, 2023
لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی تێزێکی دکتۆرا لە بواری جوگرافیا بەڕێوەچوو
بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە، پ.د. سەفین جلال فتح الله و هاریکاری ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە، پ.ی.د. رێزان ساڵح مەولوود گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی جوگرافیا (بنار عبدالخالق بكر ) بەڕێوەچوو. کاتژمێر ٩ی بەیانیی رۆژی چوارشەممە ١٥ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هۆڵی د. أکرم هاشم طە لە سەنتەری توێژینەوەی زانست و تەندروستی تێزی دکتۆرای خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی جوگرافیا (بنار عبدالخالق بكر ) بە ناونیشانی: "التحلیل الجغرافي للخائص التربة في قضاء رانية وقابليتها الانتاجية لمحصولي القمح والشعير" بەڕێوەچوو.
14 خاکەلێوە, 2023
شاندێکی زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە خولێکی تایبەت بە ڕوپێویی پێداویستیەکانی بازاڕی کار و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن کرد
شاندێکی زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە خولێکی تایبەت بە ڕوپێویی زانستیانەی پێداویستیەکانی بازاڕی کار و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن کرد ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ئاداری ٢٠٢٣، شاندێکی زانکۆی کۆیە کە پێکهاتوون لە بەڕێزان پ.ی.د. ڕەهێل خالد ابراهیم، پ.ی.د. عبد الباسط کامل فائق، د. سامان طاهر فرج، م. هناء علی محمود و رێباز عبد العزیز قادر بەشدارییان لە خولی ڕاهێنانی تایبەت بە ڕوپێویی زانستیانەی پێداویستیەکانی بازاڕی کار و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن کرد.
09 خاکەلێوە, 2023
لە زانکۆی کۆیە بڕوانامە بەسەر مامۆستایانی وانەبێژی بەشداربوو لە خولی شیاندنی مامۆستایان دابەشکرا
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە لە پەراوێزی ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە زانکۆی کۆیە بڕوانامەی بەسەر مامۆستایانی وانەبێژی بەشداربوو لە خولی شیاندنی مامۆستایان دابەش کرد.
09 خاکەلێوە, 2023
گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشی ماتماتیک بەڕێوەچوو
ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ئاداری ٢٠٢٣ گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشی ماتماتیک لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بەڕێوەچوو. گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (هۆشمەن قادر حمد) لە بەشی ماتماتیکی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیە لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی لەفاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەچوو. ماستەرنامەکەی (هۆشمەن قادر حمد) بەناونیشانی "Numerical Solution of the Coupled Witham-Broer-Kaup Shallow Water by B-Spline Collocation Method" بو و لەلایەن ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
09 خەرمانان, 2023
لە بەشی بایۆلۆجی گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار سارا شێرزاد عەلی بەڕێوەچوو
ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ئاداری ٢٠٢٣ گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی دیکەی بەشی بایۆلۆجی بەڕێوەچوو. گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (سارا شێرزاد عەلی) لە بەشی بایۆلۆجیی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیە لە هۆڵی د. اکرم هاشم طە لە سەنتەری توێژینەوەی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بەڕێوەچوو. ماستەرنامەکەی (سارا شێرزاد عەلی) بەناونیشانی "Isolation and Molecular Identification of Local Rhizobium spp. from Nodules of Some Legume Plants in the Koya Region" بو و لەلایەن ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
09 خاکەلێوە, 2023
لە فاکەڵتیی پەروەردە ماستەرنامەیەک دەربارەی خیلافەی عەباسی تاوتوێ کرا
لە بەشی مێژوویی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە ماستەرنامەیەک دەربارەی خیلافەی عەباسی تاوتوێ کرا. گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (هۆشمەند اکرم مولود) لە بەشی مێژوو فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو. ڕۆژی پێنجشەممە ٩٢ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری فاکەڵتی، پ.د. سەفین جلال نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (هۆشمەند اکرم مولود) بەناونیشانی " خیلافەی عەباسی لەسەردەمی بوەیهی و سەلجوقی لێکۆڵینەوەیەکی بەراورد کارییە" تاوتوێ کرا.
09 خاکەلێوە, 2023
زانکۆی کۆیە پێشوازی لە خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی شاری کۆیە کرد
زانکۆی کۆیە، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ڕاپەڕینی شاری کۆیە ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ئاداری ٢٠٢٣ دەرگای زانکۆی بۆ پێشوازی کردن لە سەرجەم خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی سنووری قەزای کۆیە واڵا کردەوە. بۆ ئەم مەبەستەش بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە و بە سەرپەرشتی بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، پ.ی.د قارەمان نادر و لە رێگەی لیژنەیەکی باڵاوە تیمی تایبەت لە خوێندکاران لە فاکەڵتییەکان، سەنتەرەکانی توێژینەوە، کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆ و کەمپسی زانکۆ بۆ پێشوازی کردن لە خوێندکاران پێکهێنرا.
09 خاکەلێوە, 2023
فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش ۆورکشۆپێکی زانستی بەڕێوەبرد
لە چوارچێوەی کاروچالاکییە زانستییەکانیدا فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە ۆورکشۆپێکی زانستیی بە ناونیشانی "ڕۆشنایی پێوانە و هەڵسەنگاندن لە فێرکردنی زانکۆدا" لەسەر ئاستی زانکۆ بەڕێوەبرد. وۆرکشۆپەکە ڕۆژی پێنجشەممە رێککەوتی ٩ی ئاداری ٢٠٢٣ کاتژمێر نۆی بەیانی لە هۆڵی سیمیناری فاکەڵتییەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر مامۆستا و خوێندکاربەڕێوەچوو.ڕۆشنایی پێوانە و هەڵسەنگاندن لە فێرکردنی زانکۆدا" وۆرکشۆپەکە دوای وەستانی ساتێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان بە وتاری بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی وەرزش، پ.ی.د. نەبەز عبدوڵڵا دەستیپێکرد.
08 خاکەلێوە, 2023
خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەیانیان و ئێوارانی بەشی مێژوو سەردانێکی زانستییان کرد
خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەیانیان و ئێوارانی بەشی مێژووی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بۆ مۆزەخانەی سلێمانی ئەنجامدا. ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ئاداری ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەیانیان و ئێوارانی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەسەرپەرەشتی بەڕێزان پ.ی.د. کامران محمد جلال، م.ی پەرێز اکرم عمر، م.ی چیا جوهر عمر و کوێستان احمد سەردانێکی زانستییان بۆ مۆزەخانەی سلێمانی ئەنجامدا. دەربارەی بەشی مێژوو: