News & Events

News & Events of Koya University.

07 ڕەزبەر, 2023

لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە ماستەرنامەیەک سەبارەت بە شێوە ئاخاوتنی شاری کەرکووک گفتوگۆ کرا

ماستەرنامەی خوێندکار " بەهار عبداللە علی " لە بواری زمانی کوردی و سەبارەت بە شێوە ئاخاوتنی شاری کەرکووکی باشووری کوردستان و بە ناونیشانی " ئەتڵەسی فۆنۆلۆژی زمانی کوردی، شێوە ئاخاوتنی کەرکووک " لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

07 ڕەزبەر, 2023

لە زانکۆی کۆیە ماستەرنامەیەک لە بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆژی تاوتوێ کرا

ماستەرنامەی خوێندکاری ماستەر " سەرهەنگ ابراهیم سعید" لە بواری زانستی سایکۆلۆژی و بە ناونیشانی " Daily hassles, coping and quality of life of parents of children with special needs in Kurdistan Region in Iraq" لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

04 ڕەزبەر, 2023

لە زانکۆی کۆیە تێزێکی دکتۆرا لە بواری ڕووەکزانی گفتوگۆ کرا

تێزی خوێندکاری دکتۆرا "سەرگوڵ احمد خضر" بە ناونیشانی " Physiological and Anatomical Studies of Phytoremediation of Nickel and Leads by Some Fabaceae plants " لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

27 خەرمانان, 2023

ماستەرنامەی خوێندکار "سابات محمد حسن" لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

ماستەرنامەی خوێندکار " سابات محمد حسن " لە بواری یاسا بە ناونیشانی " التلقیح الصناعی و اثارة الشرعیة و القانونیة / دراسة تحلیلیة مقارنة " لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

21 خەرمانان, 2023

ماستەرنامەیەکی بواری یاسا لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

ماستەرنامەیەکی بواری یاسا بە ناونیشانی " السلطات الضبطیة لروساء الوحدات الاداریة فی ظل الظروف الاستثنائة و اقلیم کوردستان- العراق انموذجا دراسة تحلیلیة مقارنة" لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

11 ڕەزبەر, 2023

لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک دەربارەی پێواژووی بۆڵۆنا بەڕێوەچوو

بە بەشداری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێز پ.ی.د هەڵگورد سەرهەنگ مغدید وۆرکشۆپێک سەبارەت بە پێڤاژۆی بۆلۆنا بۆ سەرۆک بەشی گشت فاکەڵتییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو. 

29 خەرمانان, 2023

لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان لە زانکۆی کۆیە دەست بەکاربوو

بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو. ڕۆژی سێ شەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیەلە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا بەڕێز پ.ی.د گەلاوێژ بەکر باپیر وەکو بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە دەست بەکاربوو.

29 خەرمانان, 2023

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بە مەبەسەتی پێشکەشکردنی پیرۆزبایی سەردانی بنکەی پۆلیسی زانکۆی کۆیەی کرد

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق بە یاوەری بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە مەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی  ئەفسەری نوێی بنکەکە بەڕێز موقەدەم هیوا خالد رحمان سەردانی بنکەی پۆلیسی زانکۆی کۆیەی کرد. ڕۆژی سێ شەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٣، سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەڕێز پ.ی.د محمد حسیب بە یاوەری بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە سەردانی بنکەی پۆلیسی زانکۆی کۆیەی کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی ئەفسەری نوێی بنکەکە بەڕێز موقەدەم هیوا خالد رحمان.

29 خەرمانان, 2023

دوو خوێندکاری زانکۆی کۆیە لە وڵاتی چین بەشداری لە خولێکی هاوینە دەکەن

هەردوو خوێندکار ژاکاو حسین إبراهیم و سەهەند بەشدار مامە بە مەبەستی بەشداریکردن لە خولێکی زانستیی هاوینە سەردانی وڵاتی چینیان کرد. لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کۆیە و وڵاتی چیندا و بە مەبەستی سوود وەرگرتنی خوێندکارانی زانکۆی کۆیە لەو گەشت و خولی ڕاهێنانەی کە لە کۆماری چینی میللیدا بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵیش دوو خوێندکاری زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە خولێکی زانستیی هاوینە لەو وڵاتە کرد. خولەکە کە لەلایەن زانکۆی شانگهایەوە بەڕێوەدەچێت، خوێنداکارانی زانکۆی کۆیە هاوشانی خوێندکارانی چەند زانکۆیەکی دیکەی کوردستان بەشدارییان لە خولەکە کرد.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES