News & Events

News & Events of Koya University.

02 خاکەلێوە, 2024

شاندی زانکۆی کۆیە لە بەغدا سەردانی زانکۆی ئەمریکی و زانکۆی بەغدایان کرد

لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەیاندا، شاندی زانکۆی کۆیە سەردانی شاری بەغدایان کرد و لەوێش چەند سەردانێک و کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا.

01 خاکەلێوە, 2024

شاندی زانکۆی کۆیە سەردانی چەند زانکۆیەکیان لە شاری بەسڕە کرد

لە یەکەم ڕۆژی سەردانەکەیاندا بۆ شاری بەسڕە، شاندی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق سەردانی چەند زانکۆیەکیان کرد و چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا.

28 ڕەشەمێ, 2024

بەشی ماتماتیک لە زانکۆی کۆیە چوارەمین وۆرکشۆپی ناوخۆیی بەناونیشانی "Application of Mathematics in real life"ی بەڕێوەبرد

بەشی ماتماتیک لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە، چوارەمین وۆرکشۆپی ناوخۆییی خۆی بەناونیشانی "Application of Mathematics in real life" بەواتای "بەکارهێنانی بیرکاری لە ژیانی ڕۆژانە" بەڕێوەبرد. 

26 ڕەشەمێ, 2024

بەشی زمانی عەرەبی لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپی "ستراتیژیی زمان و ئەدەب لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و جێبەجێکردن"ـی بەڕێوەبرد

بەشی زمانی عەرەبی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە، وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "استراتیجیة اللغة و الادب في المجالات الاجتماعیة و التطبیقیة"ی سەبارەت بە ستراتیژیی زمان و ئەدەب لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و جێبەجێکردن بەڕێوەبرد.

25 ڕەشەمێ, 2024

تێزی دکتۆرای "زانا طیفور عبدالصمد" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

تێزی خوێندکاری دکتۆرا "زانا طیفور عبدالصمد" لەبواری مێژوو بەناونیشانی "کۆیە لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەم تا کۆتاییی جەنگی یەکەمی جیهانی (لێکۆڵینەوەیەکی مێژووییی بەڵگەنامەییە)" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

23 ڕەشەمێ, 2024

چاپتەری"ACI"ی خوێندکارانی زانکۆی کۆیە لە پێشبڕکێیەکی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان سەرکەوتنی بەدەستهێنا

چاپتەری"ACI"ی لە زانکۆی کۆیە، پێکهاتوو لە خوێندکارانی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە و بەشەکانی ئەندازیاریی شارستانی و ئەندازیاریی جیۆتەکنیک توانیان لە پێشبڕکێیەکی نێوان زانکۆکانی کوردستان سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

22 ڕەشەمێ, 2024

تێزی دکتۆرای "هاژە طە محمد" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

تێزی خوێندکاری دکتۆرا "هاژە طە محمد" لەبواری پەروەردە و دەروونزانی بەناونیشانی "کارایی بەرنامەیەکی ڕەفتاری پێشنیازکراو لەسەر پەرەپێدانی کارامەیی ڕەفتاری خۆگونجێنەر لای منداڵانی ئۆتیزم لە تەمەنی قوتابخانەی بنەڕەتیدا" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی گفتوگۆ کرا.

22 ڕەشەمێ, 2024

تێزی دکتۆرای "قادر فتاح احمد" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

تێزی خوێندکاری دکتۆرا "قادر فتاح احمد" لەبواری زمانی کوردی بەناونیشانی "سیاسەت و پلانسازیی زمانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بۆ بواری پەروەردە" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا. ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤، گفتوگۆی دکتۆرای خوێندکار "قادر فتاح احمد" لەبواری زمانی کوردی بەناونیشانی "سیاسەت و پلانسازیی زمانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بۆ بواری پەروەردە" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

22 ڕەشەمێ, 2024

تێزێکی دکتۆرا بەناونیشانی "جەلال تاڵەبانی:ڕۆڵی سیاسی و پەیوەندییە نێوخۆیی و دەرەکییەکانی ١٩٧٥-١٩٩١" سەبارەت بە خوالێخۆشبوو سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

تێزێکی دکتۆرا سەبارەت بە ژیان و ڕۆڵی سیاسیی خوالێخۆشبوو سەرۆک جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەری زانکۆی کۆیە بەناونیشانی "جەلال تاڵەبانی:ڕۆڵی سیاسی و پەیوەندییە نێوخۆیی و دەرەکییەکانی ١٩٧٥-١٩٩١" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES