News & Events
News & Events of Koya University.
04 گەلاوێژ, 2023
ئەنجامە بەراییەکانی تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا - فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش / دکتۆرا
ئەنجامە بەراییەکانی تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا - فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش / دکتۆرا.
03 گەلاوێژ, 2023
ماستەرنامەیەک لە بەشی مێژووی فاکەڵتیی پەروەردە سەبارەت بە بازرگانی لە کوردستان لەژێر ڕۆشنایی دەقە مێخییەکان گفتوگۆ کرا
ماستەرنامەیەک لە بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە سەبارەت بە بازرگانی لە کوردستان بە ناونیشانی " بازرگانی لە کوردستان لە هەزارەی دووەمی پ.ز لەژێر ڕۆشنایی دەقە مێخییەکان" گفتوگۆ کرا. ڕۆژی دووشەمە ٣ی تەمووزی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر " سارا شۆڕش عمر " لە بواری مێژوو سەبارەت بە بازرگانی لە کوردستان بە ناونیشانی " بازرگانی لە کوردستان لە هەزارەی دووەمی پ.ز لەژێر ڕۆشنایی دەقە مێخییەکان" لە هۆڵی م. تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
06 جۆزەردان, 2023
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دوو زەمالەی خوێندن رادەگەێنێت
دامەزراوی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، دوو کورسیی خوێندنی بالا (ماستەر و دکتۆرا) رادەگەێنێت. دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە نووسراوێکدا (هاوپێچ کراوە) بۆ زانکۆی کۆیە تەرخانکردنی دوو زەمالەی خوێندنی باڵا کە یەک کورسییان لە ماستەر و کورسییەکیش لە دکتۆرایە رادەگەێنێت. بەپێی نووسراوەکە کورسییەکان لە بواری (زانستە سیاسییەکان) و لەلایەن (محهد العلمین)ی سەربە دامەزراوەی (بحر العلوم الخیریة)وە پێشکەش بە دامەزراوەکە کراوە.
25 جۆزەردان, 2023
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هەڵبژاردەی فوتساڵی زانکۆی کۆیەی خەڵات کرد
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق راهێنەر، یاریزانان و و دەستەی کارگێڕیی هەڵبژاردەی فوتساڵی خوێندارانی زانکۆی خەڵاتکرد. ئەمڕۆ ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. قارەمان نادر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆ م.ی. محمد کریم سیدگوڵ بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی دووەم لە پاڵەوانێتی فووتساڵ لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان پێشوازی لە راهێنەر، یاریزانان و و دەستەی کارگێڕیی هەڵبژاردەی فوتساڵی خوێندارانی زانکۆی کۆیەی کرد.
24 جۆزەردان, 2023
بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ رێوڕەسمی دەستاودەستکردنی پێنج پۆست لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
لە زانکۆی کۆیە دەستاودەستکردنی پۆستەکانی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری، ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش کرا. ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا دەستاودەستکردنی پێنج پۆست لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
23 جۆزەردان, 2023
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی لە فاکەڵتییەکانی زانست و تەندروستی و ئەندازیاری بەسەرکردەوە
بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و فاکەڵتیی ئەندازیاری بەسەرکردەوە. ئەمرۆ ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە هاوەڵی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. قارەمان نادر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆ م.ی. محمد کریم سیدگوڵ، بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی پرۆسەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سمستەر سەردانێکی مەیدانییان بۆ هەردوو فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و ئەندازیاری ئەنجامدا و لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی لەلایەن بەڕێزان ڕاگری فاکەڵتیەکە پ.ی.د.
18 جۆزەردان, 2023
لە زانکۆی کۆیە بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە دەرچووانی پڕۆگرامی گەشەپێدانی کارسازیی کشتووکاڵی
لە رێوڕەسمێکی شایستەدا لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بڕونامەی بەشداربوون بەخشرایە ٣٨ دەرچووی پرۆگرامی گەشەپێدانی کارسازیی کشتووکاڵی.
15 جۆزەردان, 2023
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی بەسەرکردەوە
بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی بەسەرکردەوە.
15 جۆزەردان, 2023
جل و بەرگی قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی کورد لە زانکۆی کۆیە نمایش کرا
جل و بەرگی قۆناغە مێژووییە جیاوازەکانی کورد لە پەراوێزی چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە بۆ فیستیڤاڵی کۆیە لە زانکۆی کۆیە نمایش کران.