News & Events
News & Events of Koya University.
10 ڕەزبەر, 2023
پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا ڕاگەیاندرا
زانکۆی کۆیە لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت و بەشکۆدا پلانی ستراتیژیی خۆی بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو ڕاگەیاند.
17 خەرمانان, 2023
زانکۆی کۆیە فەرمانی زانکۆیی بۆ وەرگیراوانی خویندنی باڵا (دکتۆرا) دەرکرد
زانکۆی کۆیە فەرمانی زانکۆیی بۆ وەرگرتنی ٨١ خوێندکاری دبلۆمی باڵا دەرکرد. بەپێی فەرمانی زانکۆیی ژمارە ٧/٢/٤٢٤٣ کە لە ١٦/٨/٢٠٢٣ دەرچووە و واژووی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی لەسەرە، فەرمان لەسەر وەرگرتنی ٨١ خوێندکاری دکتۆرا کە زنجیرە (١) بەناوی "باوەڕ عابد عبد الله" دەستپێدەکات و زنجیرە (٨١) بە ناوی "محمد علی قادر عنبر" کۆتایی دێت، دەرکراوە.
16 خەرمانان, 2023
ماستەرنامەیەکی بواری یاسا لە زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا
ماستەرنامەیەک لە بواری یاسا بە ناونیشانی " التنظیم القانونی لعقود الخدمات التی تقدم فی المشاریع الاستثماریة العقاریة دراسة تحلیلیة" لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا. ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر " سەنگەر اسماعیل محمد " لە بواری یاسا بە ناونیشانی " التنظیم القانونی لعقود الخدمات التی تقدم فی المشاریع الاستثماریة العقاریة دراسة تحلیلیة" لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
21 خەرمانان, 2023
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی کۆیە کرد
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی کۆیە و ژمارەیەک ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد. ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی ئابی ٢٠٢٣، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی کۆیە، عەمید علی عبداللە عمر و ژمارەیەک ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد.
10 ڕەزبەر, 2023
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی بەسەرکردەوە
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی خوێندکاران سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کرد. ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی ئابت ٢٠٢٣ بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی خوێندکاران سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کرد.
23 خەرمانان, 2023
بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەسڕە کرد
بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لە سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازی لە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەسڕە، پ.د. سعد شاهين حمادي و شاندی یاوەری کرد. نیوەڕۆی ڕۆژی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ لە باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ پێشوازییان لە بەڕێزان سەرۆکی زانکۆی بەسڕە پ.د. سعد شاهين حمادي، ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکی پ.د. مرتضى محمد المسافر و بەڕێوەبەری بەدواداچوونی سەرۆکی زانکۆی بەسڕە د. سيف صلاح حسن کرد.
28 خەرمانان, 2023
زانکۆی کۆیە ئەنجامدانی کەمگیری نهێنی بۆ بەکرێدانی کافتریاکانی زانکۆ ڕادەگەێنێت
سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە ئەو (کەس و کۆمپانیا)یانەی کە لە بواری چێشتخانە شارەزاییان هەیە ( ئەوانەی مۆڵەتی فەرمیان لە ئامادەکردنی خواردن) هەیە، ئاگادار دەکاتەوە کەوا هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی کەمگیری نهێنی بۆ بەکرێدانی کافتریای بیناکانی ( ئەندازیاری، پەروەردە، زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، زانست و تەندروستی، وەرزش، پزیشکی، بەشی ناوخۆیی کچان، بەشی ناوخۆیی کوڕان).
13 گەلاوێژ, 2023
گفتوگۆی ماستەرنامەیەک لە بەشی بایۆلۆجی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بەڕێوەچوو
ماستەرنامەیەکی بواری زانستی بایۆلۆجی بە ناونیشانی " Effect of different forms of ketogenic diets in male diabetic rat models " لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا. ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ی تەمووزی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر " سەردار امیر صابر " بە ناونیشانی " Effect of different forms of ketogenic diets in male diabetic rat models " لە بواری زانستی بایۆلۆجی و لە هۆڵی د. اکرم هاشم طە لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی و تەندروستیی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
09 ڕەزبەر, 2023
٢٠ گەنجی شاری کۆیە لە چوارچێوەی کارێکی هاوبەشی زانکۆی کۆیە و ڕێکخراوی پڕۆگرامی جیهانیی خۆراک WFP بوونەتە خاوەن کاری تایبەتی خۆیان
زانکۆی کۆیە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ داوبەدوای پێشکەشکردنی پڕۆپۆزەڵێک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی بەکارخستن بە ڕێکخراوی پڕۆگرامی جیهانیی خۆراک "WFP" بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە بواری کارسازیی کشتووکاڵی توانی پاڵپشتێکی دارایی بە بڕی ١١٤ ملیۆن دیناری عێراقی بەدەست بهێنێت. لە پەراوێزی خولێکی ڕاهێناندا ٤٠ خوازیاری خاوەنکاربوون لە بواری کارسازیی کشتووکاڵی بەشداریان کرد و لەو ژمارەیە ٢٠ گەنجی شاری کۆیە کە پڕۆژەی کاریان پێشکەش کردبوو توانیان لەم پاڵپشتییە داراییە سوودمەندبن بۆ پەرەپێدانی کاری تایبەتی خۆیان.