News & Events
News & Events of Koya University.
01 بەفرانبار, 2022
سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە سیمپۆزیۆمێکی ھاوبەشی بەڕێوەبرد
سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە بە ھاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدا.
04 بەفرانبار, 2022
فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی بەڕێوەبرد
فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی بە ناونیشانی " الوسائل العلاجیة و التاھیلیة المختلفة فی المجال الریاضي" بەڕێوەبرد. یەکشەممە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە ھۆڵی سێمیناری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش وۆڕکشۆپێک بە ناونیشانی " الوسائل العلاجیة و التاھیلیة المختلفة فی المجال الریاضی" لەلایەن فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشەوە بەڕێوەچوو. سەرەتای وۆڕکشۆپەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەھیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد. دواتر بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش، پ.ی.د نەبەز عبداللە فتاح وتەی بەخێرھاتنی ئامادەبووانی پێشکەش کرد.
31 بەفرانبار, 2022
پیرۆزبایی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینی
ساڵی نوێی زایینی ٢٠٢٣، لە سەرجەم مامۆستا، فەرمانبەر و خوێندکارانمان پیرۆزبێت، ئومێدەوارین ساڵی نوێ ببێتە ساڵی دەستپێکی هەنگاونان بەرەو بەدیهێنانی خەون و ئاواتی هەمووتان. با پێکەوە ساڵی نوێ بکەینە ساڵی خزمەت و کارکردن بەرەو ئامانجی بەرزکردنەوە و پێشخستنی ز بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی ٢٠٢٣، پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستا، فەرمانبەر و خوێندکارانمان و کوردستان دەکەین و ئومێدەوارین ساڵی نوێ ببێتە ساڵی هاتنەدی حەز و ئاواتی هەموولایەک و ئاشتی و ئارامی و پێشکەوتن لە کوردستان بەرپا بێت.
01 سەرماوەز, 2022
سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە سیمپۆزیۆمێکی ھاوبەشی بەڕێوەبرد
سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە بە ھاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدا. ڕۆژی پێنجشەممە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی بەرپرسە حکوومی، حیزبی، نوێنەری رێکخراوەکان، مامۆستایانی زانکۆ و خوێنداران، لە ھۆڵی د. نازم لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی سیمپۆزیۆمی هاوبەشی نێوان سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لەژێر ناونیشانی: "توندوتیژی دژی ئافرەت و خێزان لەنێوان ھۆکار و چارەسەر" زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
22 سەرماوەز, 2022
بەشی ئەندازیاری تەلارسازیی فاکەڵتیی ئەندازیاری وۆڕکشۆپێکی هاوبەشیان بەڕێوەبرد
بەشی ئەندازیاری تەلارسازیی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەپێدانی مرۆیی سەربە وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وۆڕکشۆپێکیان بە ناونیشانی "ستراتیژییەکانی بینای بەردەوام" لە هۆڵی ئێنیستیتۆی کوردستان بۆ کارگێڕیی گشتی لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.
11 گەڵاڕێزان, 2022
زانکۆی کۆیە بە راگەیاندنی بەدەستهێنانی پاڵپشتییەکی دارایی (Grant) یادی نۆزدەهەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کردەوە
رۆژی سێشەممە ١١/١٠/ ٢٠٢٢، زانکۆی کۆیە بەبۆنەی نۆزدەهەمین ساڵڕۆژی دانانی بەردی بناغەیدا بەدەستهێنانی پاڵپشتیەکی دارایی (Grant)ی بەبڕی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار راگەیاند. لە رێورەسمێکی تایبەتدا لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە و بە ئامادەبوونی نوێنەری بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. ئامانج عبد الله سعید، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر بەرپرسی حیزبی و حکوومی شاری کۆیە، و مامۆستای زانکۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتییەکی دارایی (Grant) لەلایەن ئەکادیمیای بەریتانییەوە بە هاوبەشی لە نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی ئەڵستەری بەریتانی راگەیەندرا.
31 گەڵاڕێزان, 2022
زانکۆی کۆیە و ڕێکخراوی کوردستان ئاید (KAID) چەند پرسێکی هەماهەنگی نیوانیان تاوتوێ کرد
ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە بەڕێز سەرۆکی ڕێکخراوی کوردستان ئاید (KAID)، م. فازڵ کوردی و شێوەکار م. رۆستەم ئاغالە کرد. لە میانی کۆبوونەوەیەک کە هەریەک لە بەڕێزان؛ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. قارەمان نادر، ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکی د. دەوەن جەمال حەوێزی، سەرۆکی بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆجی پ.د. جبار احمد عبد الرحمن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆ د. هاوکار باپیر، م.ی کاوە طیب و بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆ م.ی. محمد سەیدگوڵ ئامادەی بوون، تاوتوێی پرسەکانی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کۆیە و رێکخراوی کوردستان ئاید کرا. بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی م. فازڵ دەربڕی و بەخێرهاتنی کرد بۆ زانکۆی کۆیە. هەروەها بەڕێزیان جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆکانی ئەمریکا لە رێگەی رێکخراوی کوردستان ئاید (KAID) کردەوە و ئاماژەی بە هەنگاوەکانی بە کرداریکردنی ئەو پەیوەندییانە کرد و ئامادەیی زانکۆی کۆیەی بۆ پشتیوانی کردنی هەموو ڕێوشوێنەکان نیشاندا. لای خۆیەوە بەرێز م. فازڵ کوردی، خۆشحاڵی خۆی بە هاتن و دیدەنی کۆیە و زانکۆی کۆیە دەربڕی و باسی لە ئامادەیی زانکۆی واشنتۆن ستەیت-ی ئەمریکی کرد بۆ کردنەوەی دەرگایەکی هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی کۆیە و پێشکەش کردنی پاڵپشتیی دارایی (Grant) بۆ پەرەدان بەو هەماهەنگییە. م. فازڵ، وردەکاری ئەو پاڵپشتییە داراییەی زانکۆی واشنتۆن ستەیت-ی خستەڕوو کە خۆی لە پاڵپشتی کردنی توێژینەوەکانی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر، کردنەوەی بەشێک سەبارەت بە نەهێشتنی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە نەخۆشخانەی کۆیە، هەماهەنگی لە نیوان بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆجی زانکۆی کۆیە و زانکۆی واشنتۆن ستەیت و زنجیرە سیمینار، وۆڕکشۆپ و کۆنفرانس لە خۆدەگرێت. هاوکات وەکو یەکەم هەنگاوی وەرگرتنی ئەو پاڵپشتییە داراییە بڕیار لەسەر ئەوە درا کە لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتوودا وۆرکشۆپێک لەسەر پرسی ریگرتن لە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەر بە بەشداریی مامۆستایانی زانکۆی کۆیە و زانکۆی واشنتۆن ستەیت ئەنجامبدرێت.
29 گەڵاڕێزان, 2022
فاکەڵتیی پزیشکی زانکۆی کۆیە چووە نێو لیستی بەشە پزیشکییەکانی ئەنجوومەنی پزیشکی بەریتانیا General Medical Council
فاکەڵتیی پزیشکی زانکۆی کۆیە چووە نێو لیستی بەشە پزیشکییەکانی ئەنجوومەنی پزیشکی بەریتانیا British General Medical Council فاکەڵتیی پزیشکی زانکۆی کۆیە دوای هەوڵ و ماندوو بوونێکی زۆر توانی بچێتە نێو ئەنجوومەنی پزیشکی بەریتانیا British General Medical Council کە بەرزترین ئەنجوومەنی پزیشکی بەریتانیایە و لە ساڵی ١٨٨٤ دامەزراوە و ئەرکی متمانەبەخشینە بەو پزیشکانەی کە داوای کار یان خوێندن دەکەن لەو وڵاتە.
26 گەڵاڕێزان, 2022
دوو مامۆستای بەشی ماتماتیک لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی توێژینەوەیەکی هاوبەشیان لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی بڵاو کردەوە
دوو مامۆستای بەشی ماتماتیک لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی توێژینەوەیەکی هاوبەشیان لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی بڵاو کردەوە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر. د.عبدولقادر عثمان حمد ئەمین، مامۆستا لە بەشی ماتماتیک، فاکەڵتیی زانست و تەندروستی، زانکۆی کۆیە توێژینەوەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ خاتوو کالێ ڕەمەزان عومەر، خوێندکاری ماستەر لە هەمان بەش، لە گۆڤاری زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیای ڕۆژهەڵاتی چین، کە لە SCOPUS بە ISSN: 1006-3080 ئیندێکس کراوە بڵاوکردەوە.