News & Events

News & Events of Koya University.

23 ڕەشەمێ, 2023

زانکۆی کۆیە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بەرز ڕاگرت

بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە لە پەراوێزی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "ڕۆژی جیهانی زمانی دایک" بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم یادە بەڕێوەبرد.

21 ڕەشەمێ, 2023

میوانەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) سەردانی شوێنەوارە دێرینەکانی شاری کۆیەیان کرد

لە چوارچیوەی پرۆگرامەکانی ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) زانکۆی کۆیە گەشتێکی ناو شاری کۆیەی بۆ میوانە بیانییەکانی کۆنفرانسەکە رێکخست.

21 ڕەشەمێ, 2023

خوێندکارانی بەشی پەروەردە و دەروونزانی فاکەڵتیی پەروەردە سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

خوێندکارانی قۆناغەکانی دووەم و چوارەمی بەشی پەروەردە و دەروونزانی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆ کۆیە ڕۆژی سێشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی مامۆستا بەهات عەبدالرزاق و مامۆستا عباس شەریف، سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدا. لە میانی سەردانەکەدا خوێندکاران سەردانی بەشی پەروەردەی تایبەتی زانکۆی سلێمانی و قوتابخانەی لیدەرسی بنەڕەتییان کرد.  

21 ڕەشەمێ, 2023

دووەم و کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسی نێودوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) بەڕێوەچوو

ڕۆژی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ دووەم و کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی "کەلەپوور لە مەترسیدایە – Heritage in Danger) کە لە زانکۆی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN و بە پاڵپشتیی دارایی پرۆژەی بەردەوامی دۆکیمێنتکردنی مۆنۆمێنتەکانی میزۆپۆتامیا لە زانکۆی کۆلۆمبیا

20 ڕەشەمێ, 2023

خوێندکارانی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردە سەردانێکی زانستییان بۆ لالش ئەنجامدا

  سەرۆکایەتی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕاگرایەتی فاکەڵتیی پەروەردە سەردانێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی بەشەکە ئەنجامدا. خوێندکارانی قۆناغەکانی چوار، سێی بەیانیان و سێی ئێواران سەردانێکی زانستییان بۆ  شوێنەوارەکانی خنس وپەرستگەی لالش ئەنجامدا.

20 ڕەشەمێ, 2023

یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "کەلەپوور لە مەترسیدایە" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق:  "وەک ئاشکرایە  کۆیە جگە لەوەی لە مێژوودا  بە مەڵبەندی زانست و زانیاری و شیعر و ئەدەب و هونەر ناسراوە و لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە بە شاری پێکەوە ژیانی ئاینەکان بەناوبانگە، لەگەڵ ئەوەشدا کۆیە یەکێکە لە  ناوچە دێرینەکانی کوردستان کە تەمەنی ئاوەدانی و شارستانیەت تیایدا بە چەندین هەزار ساڵ مەزەندە دەکرێت، بۆیە ئاوڕدانەوە لە شوێنە مێژوویی و دێرینەکانی کۆیە و کەلەپووری ئەم ناوچەیە کارێکی زۆر پێویستە."

18 ڕەشەمێ, 2023

گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پاکێجی دووەمی توێژینەوە ئینگلیزییەکانی بڵاو کردەوە

گۆڤاری زانکۆی کۆیە بۆ زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان، ١٥ توێژینەوەی دیکەی تایبەت بە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی بڵاو کردەوە. ژمارەکە کە تایبەتە بەو توێژینەوانەی کە بە زمانی ئینگلیزی نووسراون، ٢٠ توێژینەوەی ٣٨  توێژەری زانکۆکانی کۆردستان و جیهان لەخۆ دەگرێت کە دابەشکراون بەسەر کارگێڕی و ئابووری، ژمێریاری، زمانی ئینگلیزی، ئەدەبی ئینگلیزی، وەرگێڕان، فێربوونی ئینگلیزی بۆ بیانییەکان.   

16 ڕێبەندان, 2023

وۆرکشۆپێک لە سەرنتەری پێداگۆجیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

لە سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی سەبارەت بە پێڤاژۆی بۆڵۆنا بە ناونیشانی "Bologna process: Market  Oriented Curriculum Design"  ئەنجامدرا. دووشەممە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی کۆیە وۆڕکشۆپێکی بە ناونیشانی "Bologna process: Market  Oriented Curriculum Design" سەبارەت بە پڕۆگرامی خوێندنی ئاڕاستەکراو بە گوێرەی بازاڕ و ھەلی کاری بۆ سەرۆکی بەشەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

16 ڕەشەمێ, 2023

گرووپە توێژەرێکی زانکۆی کۆیە داهێنانێکی نوێیان بڵاو کردەوە

گروپێک لە توێژەرانی فاکەڵتییەکانی ئەندازیاری و زانست و تەندروستی لە زانکۆی کۆیە داهێنانێکی نوێیان بڵاوکردەوە.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES