News & Events

News & Events of Koya University.

15 بانەمەڕ, 2025

بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە سیمیناری "خەڵاتی زانکۆ" بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە سیمیناری "خەڵاتی زانکۆ" بەڕێوەچوو

14 بانەمەڕ, 2025

تێزی دکتۆرای "فریاد محمد شریف" لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

تێزی دکتۆرای "فریاد محمد شریف" بەناونیشانی "Improving Understanding of Siloxane Surface Behavior to Enhance De-oxygenation of Water Used in Well Injection" لە بەشی نەوتی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

08 بانەمەڕ, 2025

زانکۆی کۆیە خولێکی ڕاهێنانی بۆ خانمانی پۆلیسی بەشەناوخۆییەکان بەڕێوەبرد

زانکۆی کۆیە خولێکی ڕاهێنانی بۆ خانمانی پۆلیسی بەشەناوخۆییەکان بەڕێوەبرد

08 بانەمەڕ, 2025

سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەگەڵ تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆ کۆبوویەوە

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق لەگەڵ تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە کۆبوویەوە.

08 بانەمەڕ, 2025

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە شاندێکی " Accelerate India" کرد

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە شاندێکی " Accelerate India" پێکهاتوو لە د. نیها شارما دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری " Accelerate India" کرد.

24 خاکەلێوە, 2025

خوێندکارانی بەشی ئەندازیاریی نەوتی زانکۆی کۆیە بەشداربوون لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی

گروپێکی خوێندکارانی بەشی ئەندازیاریی نەوت لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەناوەکانی زلفا جلیل، جیهان محمود و ئایە بەختیار بە توێژینەوەیەک بەشداربوون لە هەشتەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی زانست و ئەندازیاریی ماددەکان لە ڕۆمای پایتەختی وڵاتی ئیتالیا. ئەم خوێندکارانەی زانکۆی کۆیە بەسەرپەرشتی د.جعفر علی بەشداربوون لە کۆنفڕانسەکەدا و توێژینەوەکەیان دەربارەی شێوازەکانی شکست و شیکردنەوەی کاریگەرییەکان بۆ بەڕێوەبردنی مەترسیی “Carbon Capturing and Storage” بوو کە لە کۆنفڕانسەکەدا پێشکەش کرا.

24 خاکەلێوە, 2025

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە کتێبێکی بڵاوکردەوە

پ.د کەیفی ئەحمەد عەبدولقادر مامۆستا لە بەشی زمانی کوردیی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە کتێبێکی بەناونیشانی " شانۆ لە کڵاوڕۆژنەی جیاوازەوە" بڵاوکردەوە. ئەم کتێبەی نووسەر پازدەهەمین بەرهەمیەتی کە لە دوو توێی کتێبێکدا چاپ و بڵاوبۆتەوە، کتێبەکە کۆمەڵێک نووسینی دەربارەی نمایش و شانۆییە جیاوازەکان لەخۆگرتووە کە لە شاری کۆیە و دەرەوەی کۆیە نمایش کراون ئەم کۆکردنەوەیە بە ئامانجی خزمەت بە بزاڤی شانۆی کوردی و بەزیندووی هێشتنەوەی نمایشە جیاوازەکان کراوە.

22 خاکەلێوە, 2025

زانکۆی کۆیە ژمارەی توێژینەوەکانی لە سکۆپەس هەزار توێژینەوەی تێپەڕاند

زانکۆی کۆیە لە ئێستادا خاوەن (١٠٧٧) توێژینەوەی زانستیە کە ئیندێکس کراون لە سکۆپەس بەمەش زانکۆی کۆیە توانی هەنگاوێکی گەورە بەرەوپێشەوە بنێت لە ڕووی ژمارەی ئەو توێژینەوە زانستیانەی ئەنجامیداوە لە بوارە جیاوازەکان کە باوەر پێکراون لە پلاتفۆرمە جیهانیەکان.جێی ئاماژەیە لە کۆی ئەم ژمارەیە (٥٦٨) توێژینەوەی هی ساڵەکانی ٢٠٢٢ بە دواوەن واتە ٥٢ ٪ لەو توێژینەوانەی لە لایەن مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆمان ئەنجامدراون و لە سکۆپەس بڵاوکراونەتەوە هی ساڵەکانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ ن کە ساڵی ٢٠٢٥ هێشتان بەردەوامە، وێنەی هاوپێچ ژمارەی توێژینەوەکانە بە پێی ساڵەکان هەروەها وێنەی د

21 خاکەلێوە, 2025

سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەشداری لە دیداری نێودەوڵەتی “دیالۆگی ئیۆرۆ ئاسیا بۆ خوێندنی باڵا و پەروەردە” دەکات

لەسەر بانگێهشتنامەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی نیشتمانی یارۆسلاڤل پرۆفیسۆر میخائیل گروزدیڤ بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب بەشداری لە سیازدەهەمین دیداری نێودەوڵەتی”دیالۆگی ئیۆرۆ ئاسیا بۆ خوێندنی باڵا و پەروەردە” دەکات لە هەرێمی یارۆسلاڤل لە وڵاتی رووسیا. دیدارەکە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٢٠٠ بەشداربووی زانکۆکانی ئەوروپا و ئاسیا و بەرپرسانی باڵای حکۆمەتی رووسی و حکومەتی هەرێمی یارۆسلاڤل لەو وڵاتە بەڕيوە چوو.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES