News & Events

News & Events of Koya University.

05 خاکەلێوە, 2025

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بەشداریکرد لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئامریکا

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بەشداریکرد لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئامریکا د. احمد تیفور مامۆستا لە بەشی ئەندازیاریی دروستکردن و پیشەسازیی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەشدار بوو لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی “Materials Summit “Boston لە وڵاتی ئامریکا.

08 خاکەلێوە, 2025

زانکۆی کۆیە لە نوێترین ڕیزبەندی (Scimago)دا ئاستێکی بەرزی بەدەستهێناوە

بەپێی وەشانی ٢٠٢٥ی دامەزراوەی سایماگۆ بۆ ڕیزبەندی زانکۆکان (SciMago Institution Rankings - 2025 Edition)، زانکۆی کۆیە لە ڕیزبەندییەکە ئاستێکی بەرزی لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق و زانکۆ حکوومییەکانی کوردستان بەدەستهێناوە. ڕۆژی شەممە ٨ی ئاداری ٢٠٢٥، دامەزراوەی سایماگۆ بۆ ڕیزبەندی زانکۆکان (SciMago Institution Rankings - 2025 Edition) دووایین وەشانی خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بڵاوکردەوە و زانکۆی کۆیە لە ڕیزبەندی (Overall Ranking) و کاتەگۆری (Innovation) پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێناوە.

22 خاکەلێوە, 2025

سەرۆکی زانکۆی کۆیە سەردانی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە وڵاتی  رووسیا دەکات

سەرۆکی زانکۆی کۆیە سەردانی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە وڵاتی  رووسیا دەکات سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د.محمد حسیب صديق لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ رووسیا و بەشداریکردنی لە دیداری نێودەوڵەتی “دیالۆگی  ئیۆرۆ ئاسیا بۆ خوێندنی باڵا و پەروەردە” سەردانی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراقی کرد لە مۆسکۆ و لە لایەن بەرێز ( خلیل عبود ) بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە رووسیا بەگەرمی پێشوازی لێکرا و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

22 خاکەلێوە, 2025

سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی یارۆسلاڤل و بەرپرسانی حکومی لە هەرێمی یارۆسلاڤل کۆدەبێتەوە 

سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی یارۆسلاڤل و بەرپرسانی حکومی لە هەرێمی یارۆسلاڤل کۆدەبێتەوە 

19 خاکەلێوە, 2025

بە هەماهەنگی زانکۆی کۆیە یەكەمین كۆنفڕانسی زانستیی نێودەوڵەتی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

زانــكۆی ســلــێمـانـی بەهەمئاهەنگی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی‌ و هەریەك لە زانكۆكانی (كۆیە، ڕاپەڕین، هەڵەبجە، گەرمیان، پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پۆلیتەكنیكی گەرمیان، كۆمار، تیشكی نێودەوڵەتی‌ و قەیوانی نێودەوڵەتی)، بەدروشمی (سەرۆك مام جەلال ڕاستی‌ و هەڵوێستە مێژووییەكان)، یەكەمین كۆنفڕانسی زانستیی نێودەوڵەتیی سەرۆك جەلال تاڵەبانی ئەنجامدەدات. كۆنفڕانسەكە، لە ڕۆژانی (٣ و ٤)ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥ لە هۆڵەكانی كۆنگرێسی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، كە هاوكاتە لەگەڵ هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال.

12 خاکەلێوە, 2025

تێزی دکتۆرای "هێژا هیوا طاهر" لە فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا

تێزی دکتۆرای "هێژا هیوا طاهر" لە بواری یاسا بەناونیشانی "الاحکام الاجرائیة الخاصة بالاحداث فی التشریع العراقی – دراسة تحلیلیة مقارنة" لە فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا. 

08 خاکەلێوە, 2025

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕی ٥٠ هەزار لیتر گازوایلی دیکەی بۆ بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە دابین کرد

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕی ٥٠ هەزار لیتر گازوایلی دیکەی بۆ بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە دابین کرد سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕی ٥٠ هەزار لیتر گازوایل دیکەی وەکو هاوکاری بۆ بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە دابین کرد.

06 خاکەلێوە, 2025

سەرۆکی زانکۆی کۆیە سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەگەی (سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار)ی پلانی ستراتیژی کرد

سەرۆکی زانکۆی کۆیە سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی کۆڵەگەی (سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار)ی پلانی ستراتیژی کرد

02 خاکەلێوە, 2025

سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەلایەن باڵیۆزی کۆماری عێراق لە وڵاتی ئیمارات پێشوازی لێ کرا

سەرۆکی زانکۆی کۆیە لەلایەن باڵیۆزی کۆماری عێراق لە وڵاتی ئیمارات پێشوازی لێ کرا شاندی زانکۆی کۆیە بەسەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ لە ڕێکەوتی ٢٨ ی شوباتی ٢٠٢٥ سەردانی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراقی کرد لە وڵاتی ئیمارات و لە لایەن بەرێز ( د.موزەفەر الجبوری ) باڵیۆزی کۆماری عێراق  بەگەرمی پێشوازییان لێکرا و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

Header Style
Sticky Menu
Color skins
COLOR SCHEMES