زانکۆی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ قائیمقامییەتی قەزای کۆیە و تیپی مۆسیقای باواجی بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ٣٦ ساڵەی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەل "تاهیر تۆفیق" کۆنسێرتێکی لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد. 

ڕۆژی سێ شەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی کەسایەتی کارگێڕی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و حیزبی و ژمارەیەکی بەرچاوی چین و توێژە جیاوازەکانی شاری کۆیە کۆنسێرتێک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ٣٦ ساڵەی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەل "تاهیر تۆفیق" بۆ تیپی مۆسیقای باواجی و بە هەماهەنگیی قائیمقامییەتی قەزای کۆیە و زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ئەم کۆنسێرتە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و کۆڵەکەی سەرەکی "ئاوێتەبوونی کۆمەڵگە" بەڕێوەچوو کە لەژێر ڕۆشنایی ئەم کۆڵەکەیەدا زانکۆی کۆیە کار بۆ زیاتر تێکەڵبوون لەگەڵ کۆمەڵگە و وەڵامدەربوونی ویست و داخوازەکانیان دەبێ وێڕای دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە و ئاڵەنگارییەکانی کۆمەڵگە هاوکات لەڕێگای برەودان و ڕەخساندنی هەل بۆ دەرخستنی توانا هونەری و کولتوورییەکان کار بۆ پاراستنی شوناس، کەلەپوور و سەرمایەی هونەری کۆمەڵگە دەکات.

تیپی مۆسیقای باواجی لەم کۆنسێرتەدا بە چەندین گۆرانی و سترانی ڕەسەن و فولکلۆری کوردی یادی ٣٦ ساڵەی هونەرمەندی گەل "تاهیر تۆفیق"یان بەرز ڕاگرت و لەلایەن بەشداران و ئامادەبووانی کۆنسێرتەکەوە پێشوازییەکی گەرم و بەرچاویان لێ کرا.

بەرهەمە پێشکەشکراوەکانی تیپی مۆسیقای باواجی لەم کۆنسێرتەدا ئەمانە بوون:

١- گەشتی میوزیک

٢- بۆ فڕینی عاشقان لەلایەن "بێژەن جەلال" پێشکەش کرا.

٣- ئەی یاری نازدار و زوڵفت لەلایەن "زارا ڕۆژهەڵاتی" پێشکەش کرا.

٤- لەم کوڵبەی ئەحزانە لەلایەن "ڕێبین جەمال" پێشکەش کرا.

٥- چارۆگێ لەلایەن "کارمەند ڕواندزی" پێشکەش کرا.

٦- دڵم زیندانە لەلایەن "بێژەن جەلال" پێشکەش کرا.

٧- چەهچەهەی بولبوول و هەینار لەلایەن "زارا ڕۆژهەڵاتی" پێشکەش کرا.

٨- شاری مەعریفەت لەلایەن "کارمەند ڕواندزی" پێشکەش کرا.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature. . There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED). Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+. KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021). Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University